رۆژانه 800 ملیۆن ڤایرۆس دئێنه سه‌ر ئه‌ردى
كوردستان تيڤى:
یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌یه له جیهاندا له‌سه‌ر هاتنی ڤایرۆس له ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی بۆ سه‌ر زه‌وی كرابێت
له توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیدا كه له لایه‌ن به‌شێك له پسپۆرانی تایبه‌ت به ڤایرۆسناسی له زانكۆی كۆلۆمبیا له به‌ریتانیا ئه‌نجامدراوه ،ده‌ركه‌وتووه كه رۆژانه چه‌نده‌ها ڤایرۆسی جۆراوجۆر روبه‌رووی زه‌وی ده‌بنه‌وه .
له هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی (نیوز ویك ) ی ئه‌مریكیدا هاتووه كۆمه‌ڵێك له پسپۆرانی بواری ڤایرۆسناسی ئه‌و توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر یه‌كێك لوتكه‌ی چیاكانی ( سیرا نیفادا ) له وڵاتی ئیسپانیادا ئه‌نجامداووه ، پسپۆران بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه رۆژانه به هۆی داماڵینی به‌شێك له هه‌ساره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی جۆره‌ها ڤایرۆس رووبه‌رووی زه‌وی ده‌بنه‌وه كه ژماره‌یان به 800 ملیۆن ڤایرۆسی جۆراوجۆر ده‌خه‌ملێنرێت .
به‌شێكی زۆر له‌م ڤایرۆسانه ده‌كه‌ونه نێو ئاوه‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان رووبه‌رووی زه‌وی ده‌بنه‌وه ، ئه‌م توێژینه‌وه‌ی كه پسپۆران ئه‌نجامیان داوه ده‌بێته یه‌كه‌مین توێژینه‌وه له جیهاندا كه له‌سه‌ر هاتنی ڤایرۆس له ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی بۆ سه‌ر زه‌وی كرابێت .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
