شبكة لالش الاعلامية

بۆچى دڤێت هەفتيانە ماسی بخۆین؟

بۆچى دڤێت هەفتيانە ماسی بخۆین؟

رووداو-سلێمانی

ماسیی بە پرۆتینی کواڵیتی بەرز و چەوریی بەسوود دەوڵەمەندە. پڕە لە ئۆمێگا-3 و ڤیتامین دی و ڤیتامین بی. بە کالیسیۆم و فسفۆڕ دەوڵەمەندە و سەرچاوەیەکی باشی کانزاکانی وەکوو ئاسن، زینک، یۆد، مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆمە.

کۆمەڵەی دڵی ئەمریکا رێنمایی خەڵکی دەکات هەفتانە لانیکەم دوو جار ماسیی بخۆن، وەکوو بەشێک لە خۆراکێکی تەندروستانە. کۆمەڵەکە دەڵێ ماسیی دژی نەخۆشییەکانی دڵە و دابەزێنەری گوشاری خوێنە و تووشبوون بە جەڵتەی مێشک کەمدەکاتەوە.

ماسییی بۆ تەندروستی دڵ و مێشک

ماسیی سەرچاوەیەکی گرنگی ترشە چەوریی ئۆمێگا-3 یە. ئەم رەگەزە خۆراکییە بنچینەییە، تەندروستی دڵ و مێشک دەپاریزێ. جەستە ناتوانێ ئەم ترشە چەورییە درووستبکات، بۆیە دەبێ هەر لە خۆراکەوە وەریبگرین و باشترین سەرچاوەش ماسییە. ئۆمێگا-3 لە هەموو جۆرێکی ماسییدا هەیە، بەڵام ماسییە چەورەکان باشترین سەرچاوەن. لە نموونەی ماسییە دەوڵەمەندەکان بە ئۆمێگا-3 دەتوانین ئاماژە بکەین بە سەلەمۆن، ساردین، تونە و ماکرێڵ.

گرنگی ترشە چەوریی ئۆمێگا-3:

-تەندروستی دڵ دەپاریزێ لە رێگای دابەزاندنی گوشاری خوێن، رێککردنەوەی لێدانی دڵ، کەمکردنەوەی ئەگەری جەڵتەی دڵ و مردنی کتوپڕ.

-تەندروستی مێشک دەپاریزێ

-یاریدەی گەشەی مێشکی کۆرپە دەدات لە سکی دایکیدا

-هەندێک توێژینەوە دەڵێن ماسی خواردن ئەگەری تووشبوون بە چەند نەخۆشییەکی دیکە کەمدەکاتەوە، وەکوو؛ خەمۆکی، ماخۆلان، ئەڵزهایمەر، خەڵەفان و شەکرە.

-توێژینەوە هەن دەڵێن ماسی دژە هەوکردنە و ئەگەری تووشبوون بە هەوکردنی جومگەکان کەمدەکاتەوە

ماسی یان حەبی رۆنماسی؟

توێژینەوەی زانستی دەریخستووە بەراورد بە خواردنی ماسی، حەبی رۆنماسی سوودێکی کەم و سنوورداری هەیە و ناکرێ بە خواردنی حەب جێگەی خواردنی ماسی بگرینەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سێ رێک بۆ جوداکرنا هنگڤینێ ئەسلی ژ یێ ساختە

Lalish Duhok

بۆ زه‌لامان.. ئه‌ڤ جۆرێن خوارنان له‌شى بهێز دكت

Lalish Duhok

ل هه‌رێما كوردستانێ بكارئینانا مادده‌یێن هوشبه‌ر بوویه‌ جهێ مه‌ترسیێ

Lalish Duhok