ئه‌نفلۆوه‌نزایه‌كا نوو گه‌فان ل ژیانا نێزیكی ملیار كه‌سان دكت
K24- هه‌ولێر:
400 كه‌س تووشی ڤایرۆسێكی نوی به‌ناوی “CladeX” بوونه، كه جۆرێكی نوێی سه‌ر به زنجیره‌ی ئه‌نفلۆوه‌نزایه و به‌گوێره‌ی ئاماری پسپۆرانی زانكۆی “جۆنز هۆبكینز”ـی ئه‌مه‌ریكی، تائێستا 50 كه‌س به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
گۆڤاری “Science Alert” بڵاویكرده‌وه، یه‌كه‌م حاڵه‌ته‌كانی ده‌ركه‌وتنی تووشبوون به‌و ڤایرۆسه بكوژه له ئه‌ڵمانیا و ڤه‌نزوێلا تۆماركراون. زانایان له‌و باوه‌ڕه‌دان ئه‌و ڤایرۆسه سه‌ر به خێزانی ئه‌و ڤایرۆسانه‌ن، كه تووشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌بن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه تێبینی كراوه، له‌كاتی تووشبوون، نه‌خۆش تووشی سه‌رئێشه‌یه‌كی زۆر و هه‌ڵامه‌ت ده‌بێت.
تویژه‌رانی ئه‌و زانكۆیه دووپاتیانكرده‌وه، ڤایرۆسه بكوژه‌كه به‌ئاسانی له‌ڕێگه‌ی هه‌ناسه‌وه له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه ده‌گوازرێته‌وه، نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ش وه‌ك نیشانه‌كانی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆوه‌نزای ئاسایی و سه‌رمابوونه.
زانایان تێبینی زۆری رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یان كردووه، كه به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، كه دوای ته‌نیا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له تووشبوون، نه‌خۆشه‌كه ده‌مرێت، ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێگای نیگه‌رانی پسپۆران، كه‌تائێستا نه‌یانتوانیوه چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره بدۆزنه‌وه.
پزیشكانی تایبه‌تمه‌ندیش هۆشداری له‌باره‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه بكوژه ده‌ده‌ن و رێنمایی به هاووڵاتیانی جیهان ده‌ده‌ن، پێویسته راسته‌وخۆ له‌كاتی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن و ده‌رمان به‌كاربهێنن و ئاشكراش ده‌كه‌ن، ئه‌و نه‌خۆشییه كاریگه‌ری لابه‌لا له‌سه‌ر مرۆڤ داده‌نێت، له‌وانه‌ش بێهۆشبوون.
پسپۆران ده‌ڵێن، له‌هۆشچوون مه‌ترسیدارترین ده‌رهاوێشته‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه نییه، به‌ڵكو دواكه‌وتن له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌و ڤایرۆسه كه له‌وانه‌یه له‌داهاتوودا زۆر به‌خێرایی چه‌كه‌ره بكات و له‌كه‌سێكه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه لایه‌نی هه‌ره مه‌ترسیداری ئه‌و نه‌خۆشییه‌یه، به‌تایبه‌ت كه كۆتایی تووشبوون به‌و نه‌خۆشیه به مردن ته‌واو ده‌بێت. پێشبینیش ده‌كرێت له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌و ڤایرۆسه له‌ناو 900 ملیۆن كه‌س له جیهان بڵاو ببێته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
