شبكة لالش الاعلامية

دەرمانێ دژى قەلەويێ هات ديتن 

دەرمانێ دژى قەلەويێ هات ديتن 
Kurdistan24 ‌هەولێر
پسپۆڕانی بواری خۆراک و دەرمان، توانیان جۆرە دەرمانێک بدۆزنەوە کە ناهێڵێت قەلەو ببیت ئەگەرچی خواردنێکی زۆریش بخۆیت.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی سەنی بەریتانی، هەردوو پڕۆفیسۆران ئان ئیچمان و فێنگ زانگ لە زانکۆی یێل لە ئەمەریکا، تاقیکردنەوەیەکیان لەسەر مشکێک کردووە و بۆیان دەرکەوتە تەنها لە رێگای گۆڕینی دوو جینی مشکەکە، وایانکردووە ئەو مشکە قەڵەو نەبێت سەرەڕای ئەو خۆراکە زۆرەی پێیدراوە.

توێژەرەوان دەریانخستووە، بۆ مرۆڤ پێویست بە گۆڕینی ئەو جینانە ناکات بەڵکو تەنها دەبێت دوو وەرگری پرۆتینی مرۆڤ بە ناوەکانی “ئێن ئاڕ پی وەن” و “ڤی ئی جی ئێف ئاڕ” ناچالاک بکرێن.

هەر لە درێژەی بەدواداچوونەکان، پزیشکان ئاشکرایانکرد، ئەو جۆرە دەرمانە لە راستیدا بوونی هەیە و بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی ئاوی سپی چاو پێشتر بەکارهاتووە.

هێشتا ئەو دەرمانە نەکەوتۆتە بازاڕاوە، بەڵام پسپۆڕان کار لەسەر ئەوەدەکەن، لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو دەرمانە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کێشی زیادەی لەش بەرهەمبهێنن کە کاری سەرەکی گۆڕینی سیستەمی پاراستی چەورییە لە لەشی مرۆڤدا.

گۆڕانکارییەک لە کۆئەندامی لیمف و بەکارهێنانی چەوری دەستکەوتووی لەش بەجۆرێکی کۆنتڕۆڵکراو فەلسەفەی دروستکردنی ئەو دەرمانەن.

H.J

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هەزاران جێوازی ل ناڤبه‌را خانمان و زه‌لامان دا دئێنه‌ ديتن

Lalish Duhok

١٠ رێ بۆ زێده‌کرنا ھۆرمۆنێ دلخۆشيێ

Lalish Duhok

کێمخوونا زارۆكان ژبه‌ر کێمیا ماددەيێ ئاسنى يه‌

Lalish Duhok