شبكة لالش الاعلامية

تەمبەلی مرۆڤی بەرەف مرنێ دبه‌ت 

تەمبەلی مرۆڤی بەرەف مرنێ دبه‌ت 

رووداو- بی بی سی

ژیانی ئیستای مرۆڤ پڕە لە ئاسانکاری، هەر لە ژەمە ئامادەکراوەکان تاوەکو ریمۆت کۆنترۆڵ و ئامێرە زیرەکەکان، بەڵام هەمان ئەو ئاسانکارییانە مرۆڤی ئێستایان بەرەو تەمبەڵی و لێکەوتە نەخوازراوەکانی بردووە.

سرووشتی مرۆڤ وەهایە لە جموجووڵدا بێت، جا بە راوکردن بووبێت لەلایەن مرۆڤە سەرەتاییەکان، تاوەکوو کشتوکاڵکردن لەلایەن نەوەکانی دواتری مرۆڤ، چوارچێوەیان بۆ جەستەی مرۆڤ داناوە.

بەڵام پێشکەوتنە خێراکانی چەند دەیەی رابردوو، مرۆڤیان خستە دۆخێکی ناسرووشتی بێ جووڵە و پڕ پشوو.

مەترسییەکانی گۆڕان بۆ ژیانی تەمبەڵی

توێژینەوەکان دەریانخستووە، وەرزشنەکردن هێندەی جگەرەکێشان ئەگەری زوو مردن زیاددەکات، جا کەسەکە قەڵەو بێت یان نا.

ئەو کەسەی هەفتەیەکی بێ وەرزش بەڕێدەکات، وەکوو ئەوەیە پاکەتێک جگەرەی کێشابێت!

دەرکەوتووە تەمبەڵێ و وەرزشنەکردن رێگەخۆشدەکەن بۆ 40 نەخۆشی، لەوانە؛ جەڵتەی دڵ، شەکرەی جۆری دوو، قەڵەوی، نەخۆشییە دەروونییەکان، خەڵەفان و هەندێک جۆری شێرپەنجە.

لە وڵاتانی پێشکەوتوودا تەمبەڵی بڵاوترین دەردی هاوچەرخە، گەورەترین بکوژی بێدەنگە و مەترسیدارترین هەڕەشەی تەندروستییە.

هۆشیارکردنەوەی خەڵکی، تێگەیشتنی کۆمەڵگە و ناسینەوەی ئەم گرفتە گەورەیە، وادەکات مرۆڤی هاوچەرخ بکەوێتەخۆ و بگەڕێتەوە بۆ سرووشتی خۆی کە وەرزش و جووڵانە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چاوان مۆبایل و ئاميرێن ئەلیكترۆنى ل ده‌مێ بلندبوونا پلەيێن گەرمێ دێ پارێزی؟

Lalish Duhok

پشتی 50 سالیێ ھەستیان شیان نامینن گرانیا لەشی راکەن

Lalish Duhok

ئەو شیرەتێن نوشدارێن ددانان نەبێژنە نەخۆشان

Lalish Duhok