شبكة لالش الاعلامية

برنجێ سپی ئەڤ مفانه‌ هه‌نه‌ 

برنجێ سپی ئەڤ مفانه‌ هه‌نه‌ 
SNN:

برنجی سپی لەو جۆرە خۆراکییانەیە کەدەچێتە پێکھاتەی ژەمە خۆراکیەکانمانەوە، بەدڵنیاییشەوە بیستووتە خواردنی برنجی سپی چ زیانێکی ھەیە بەوپێیەش ژەمێکی تەندروست نیە باش نیە بخورێت.
برنجی سپی ئەو برنجەیە لەگەڵ توێکڵ و کەپەکەکەیدا ھاڕڕاوە.
چەند سودێکیشی ھەیە :
١- چارەسەری سکچون دەکات: برنجی سپی ریشاڵی کەمە بۆیە ھەرسکردنی ئاسانە و ئاسنی تێدایە و مادەیەکی سەرەکییە لەچارەسەری سکچوندا.
٢- ووزە دەداتە لەش: برنجی سپی لەکاربۆھیدرات دروستکراوە و سەرچاوەیەکی گەورەی ووزەیە.
٣- برنجی سپی گلۆتینی تێدا نیە: برنجی سپی گلۆتینی تێدانیە، ئەمەش بۆ ئەو کەسانە بەسوودە کەھەستیارییان ھەیە لەگلۆتین.
٤- سەرچاوەیەکی باشی خۆراکییە بۆ ئەوانەی کەیاریی لەشجوانی دەکەن: سەرچاوەیەکی باشی کاربۆھیدراتە بۆ وەرزشەوانان بەوپێیەی رۆژانە ٥ بۆ ٦ ژەمی بچوک دەخۆن، بۆیە برنجی سپی دەبێتە سەرچاوەیەکی باش بۆ کاربۆھیدرات.
٥- دەبێتە ھۆی زیادبونی کێش بۆ ئەوانەی کەگرفتی لاوازی لەشیان ھەیە: برنجی سپی رێژەیەکی کەمی ریشاڵی تێدایە کەھاوکارە لەزیادبونی کێش و ئەمەش چارەسەری لاوازی دەکات.
٦- ھاوکارە لەچارەسەری ھەوکردنی گەدەدا.
٧- برنجی سپی چارەسەری گرفتی ھەرس دەکات: برنجی سپی زیان بەدیواری ریخۆڵەکان و کەناڵی ھەرس دەکات، سەرباری ئەوەش باشترە تەنیا یەک جار بخورێت و پەنا بەریتە بەر برنجی سپی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌نجامێن یاریێن كۆما دویێ یێن موندیالا رۆسیا

Lalish Duhok

ساخله‌ميا جیهانی: ئیفلیجا زارۆكان گەهشتە سووریا

Lalish Duhok

چه‌ند ڤاكسینێن نوو دژی كۆرۆنايێ دێ ئێنه‌ به‌رهه‌م ئينان

Lalish Duhok