شبكة لالش الاعلامية

جوانترین وێنێ گەشتیاری يێ سالێ هاته‌ دیارکرن

جوانترین وێنێ گەشتیاری يێ سالێ هاته‌ دیارکرن

K24 – رانیە

فۆتۆگرافەرێکی دەڤەری راپەڕین خەڵاتی جوانترین وێنەی گەشتیاری ھەرێمی كوردستانی بۆ ساڵی 2019 پێبەخشرا.

محەمەد موراد ئاکۆیی، فۆتۆگرافەرێکی خۆبەخشە و چەندین ساڵە کار لەسەر وێنەی سرووشتی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان دەكات.

محەمەد موراد، بە کوردستان24ی راگەیاند، بە وێنەیەک کە دیمەنی گۆمی بێکۆدیان لە سنووری باڵەکایەتی و دامێنی لوتکە چیای حەساری سەكران كە بەهارێکی درەنگ نیشان دەدات، توانی لەناو 140 فۆتۆگرافەر و 25 فۆتۆ کە بۆ پێشبڕکێی فۆتۆی گەشتیاری ساڵی وەزارەتی شارەوانی و گەشتو گوزار هەڵبژێرابوون پلەی جوانترین فۆتۆ بە دەست بێنێ.

پێشبڕکێکە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ساڵانە بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری گەشتیاری و بە بازاڕکردنی گەشتوگوزار و رێزگرتنە لە دڵسۆزی و ماندووبوونی فۆتۆگرافەرەکان بەڕێوە دەچێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ژەهرا مارى زه‌لامه‌كى 50 سالى ب گه‌نجى هێلايه‌

Lalish Duhok

ته‌ هزرا خوه‌ كریه‌ ئه‌ڤ دوگمێن ئاسنی بۆچی ب كابۆی ڤه‌ هه‌نه‌؟

Lalish Duhok

ئاهه‌نگێن هه‌ڤژينيێ ل كوردستانێ ب رێژا %90 كێمبووينه‌

Lalish Duhok