شبكة لالش الاعلامية

بڤى ره‌نگى هنگڤينێ ئەسلى جودا بكه‌

بڤى ره‌نگى هنگڤينێ ئەسلى جودا بكه‌

باسنيوز:

زۆر جار لە کاتی کڕینی هەنگویندا دوودڵییت بۆ دروست دەبێت، نەبادا هەنگوینەکە ئەسڵی نەبێت. جیاکردنەوەی هەنگوینی ئەسڵی لە هەنگوینی نائەسڵی ئەستەم نییە. شارەزایانی ئەم بوارە ئاشکرای دەکەن، پێویستە چەند کەوچک هەنگوین بکەیتە ناو پەرداخێک ئاوی سارد، ئەگەر دڵۆپەکانی هەنگوین لەگەڵ ئاوەکە تێکەڵ نەبوون، واتە چووە بێخی پەرداخەکەوە، نیشانەی ئەوەیە، کە هەنگوینەکە ئەسڵییە.

بەگوێرەی زانیاریی ماڵپەڕی (بەیتووتە)، کاتێک هەنگوینەکە لەگەڵ پەرداخی ئاوەکە تێکەڵ بوو، ئەگەری زۆرە ئەسڵی نەبێ، هەروەها کاتێک هەنگوین لەناو دەمدا هاوشێوەی نوقڵ، یاخود نەستەلە کۆ بووەوە و تامی شەکر زاڵ بوو بەسەریدا، نیشانەی ئەوەیە هەنگوینەکە ئەسڵی نییە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ده‌ربارەی برژاندنا گۆشتى چەند رێنما ب وه‌لاتيان دئێنه‌ دان

Lalish Duhok

مه‌زنترين ئەڵماسێ پەمەیی هاته‌ ديتن

Lalish Duhok

نیشانێن كێميا ڤیتامین E

Lalish Duhok