شبكة لالش الاعلامية

بریتانیا پۆشاكه‌كێ نوو يێ سه‌ربازی تاقیكر

بریتانیا پۆشاكه‌كێ نوو يێ سه‌ربازی تاقیكر
كوردستان تى ڤى:
بریتانیا له‌ داهێنانێكی نوێی سه‌ربازی دا پۆشاكێكی فڕینی تاقی كرده‌وه‌ كه‌ سه‌ربازه‌كانی ده‌فڕێنێت.

داهێنانه‌ سه‌ربازییه‌كان به‌ره‌وپێشچوونی خێرا به‌خۆیانه‌وه‌ ده‌بینن و نوێترین داهێنان له‌م بواره‌ پۆشاكێكی فیشكه‌داری فڕینه‌.

هێزی پیاده‌ڕۆی ده‌ریایی شاهانه‌ی بریتانیا به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای “گرافیتی ئیندستریز” خه‌ریكی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆشاكێكی فیشكه‌دارن له‌ كه‌شتییه‌ سه‌ربازییه‌كانه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر كه‌ناراوه‌كانی شانشینی یه‌كگرتوو.

تاقیكردنه‌وه‌ پۆشاكه‌كه‌ سێ رۆژی خایاند و به‌ به‌شداری 42 كارمه‌ندی سه‌ر به‌ هێزی پیاده‌ڕۆی ده‌ریایی شاهانه‌ی بریتانیا به‌ڕێوه‌چوو به‌ مه‌به‌ستی زانینی تواناكانی ئه‌م پۆشاكه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان.

به‌گوێره‌ی پێگه‌ی “Mashable”ی تایبه‌تمه‌ند له‌ بواری ته‌كنه‌لۆجیا، گرنگترین به‌كارهێنانی ئه‌م پۆشاكه‌ بۆ پاڵپشتی سه‌ربازانی هێزی ده‌ریایی ده‌بێت له‌ كاتی چوونه‌ نێو كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌ گه‌وره‌كانه‌وه‌ له‌ به‌له‌مه‌كانه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌م پرۆسه‌ به‌خێرایی و نه‌رمونیانییه‌كی گه‌وره‌تر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

جێی ئاماژه‌یه‌، ئه‌م پۆشاكه‌ كه‌ له‌ دروستكردنی كۆمپانیای “گرافیتی ئیندستریز”ه‌ نرخه‌كه‌ی ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 430 هه‌زار دۆلار.

ژێده‌ر- بی بی سی

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

داهێنەرێ سپایدرمانێ وەغەرا دوماهیێ کر

Lalish Duhok

سپلێتێ پێنج زیان هه‌نه‌ 

Lalish Duhok

تەندروستيا چاڤێن خۆ بپارێزە ب خوارنا کوپه‌كا چايێ

Lalish Duhok