شبكة لالش الاعلامية

سەرۆکێ ئێكه‌تيا زه‌لامان:ئيساله‌ 41 زه‌لامان خۆ کوشتيە

سەرۆکێ ئێكه‌تيا زه‌لامان:ئيساله‌ 41 زه‌لامان خۆ کوشتيە
رووداو دیجیتاڵ
یەکێتی پیاوانی کوردستان رایدەگەیەنێت لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2021دا 279 سکاڵا و تووندوتیژیی بەرامبەر پیاوان تۆمارکردووە، سەرۆکی رێکخراوەکە دەڵێت لەو شەش مانگە 41 پیاو خۆیان کوشتووە و 3 پیاویش لەلایەن ژنانەوە کوژراون.

بورھان عەلی، سەرۆکی یەکێتی پیاوانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی (رووداو)ی راگەیاند “بەپێی لێژنەی بەدواداچوون و تۆمارکردنی کەیسەکانی رێکخراوەکەمان لە رۆژی 1/1/2021 تاوەکو رۆژی 1/7/2021 لەسەرجەم لق و ناوچەکانی رێکخراوەکەمان 279 جۆری سکاڵا و تووندوتیژی تۆمارکراون، بەداخەوەی 41 حاڵەتی خۆکوشتنی پیاوان تۆماکراوە، لەگەڵ سێ حاڵەتی کوشتنی پیاوان لەلایەن ئافرەتانەوە “.

سەبارەت بە ئامارەکانی شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2021 بەبەراورد بە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2020 گوتی: “ئامارەکان کەمنەبوونەتەوە تاوەکو دڵخۆشکەربن، بەڵام زیادیشییان نەکردووە”.

سەبارەت بە هۆکارەکانی تووندوتیژیی دژی پیاوانیش، بورهان فەرەج گوتی: “لەرووی سیاسییەوە کۆمەڵگە لەژێر گوشارێکی دەروونییدایە، لەرووی ئابوورییەوە کۆمەڵگە بەتەنگەژەدا تێپەڕدەبێت، دواکەوتنی مووچە کاریگەریی لەسەر تووندوتیژییەکان هەیە، هەروەها دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسا لاوازە و بەپێی پێویست ناتوانێت بەدەم کەیسەکانەوە بچێت، بۆیە سکاڵا و تووندوتیژییەکانی خێزانی کەم نەبوونەتەوە”.

بورهان عەلی هەروەها گوتی: “ئینتەرنێت و سۆشیاڵمیدیا یەکێکن لە پاڵنەر و هۆکارەکانی کێشە خێزانییەکان، لەگەڵ کۆمەڵێک فیلمی دۆبلاژکراویش هەن، هەروەها وابەستەبوون بە سۆشیاڵمیدیا و فەرامۆشکردنی خێزان، ئەمانە هۆکارن، سۆشیاڵمیدیا بەگشتی ئەوەندەی بۆ لایەنی خراپ لەم کۆمەڵگەیەی ئێمە بەکاردێت ئەوەندە بۆ لایەنی باشە بەکارنایەت”.

یەکێتی پیاوانی کوردستان، رێکخراوێکی کوردستانییە لە ساڵی 2009 دامەزراوە کە ئەوێ کات بەشێک لە رێکخراوەکانی داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان ئەم رێکخراوەیان رەتکردەوە و وایانبینی بۆ دژایەتی ئەوانە، بەڵام سەرۆکی یەکێتی پیاوان دەڵێت رێکخراوەکەیان مۆڵەتی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە و دروشمەکانی خۆشەویستی نیشتمان، خۆشەویستی ھاوسەر، ژیانێکی نوێ و باوکێکی دڵسۆز، هەڵگرتووە.
لەبارەی شێوازەکانی تووندوتیژیی پەیڕەوکراو بەرامەبەر بەپیاوان لەهەرێمی کوردستان، سەرۆکی یەکێتی پیاوانی کوردستان دەڵێت: “دەستوەردانی کەسوکار لە کاروباری خێزانەکان لە سەرەوەی شێوازەکانی تووندوتیژییە، بینینی منداڵ لەپاش جیابوونەوە، لەگەڵ خیانەتی هاوژینی، کەیسەکانی دیکەش وەکو رێزنەگرتنی پیاوان لەلایەن ژنانەوە هەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە دەرکردنی پیاوانی بەتەمەن لەماڵیشیان تۆمارکردووە و بەنیگەرانییەوە گوتی: “بەشێک لە پیاوانی بەتەمەن لەماڵەکانیان دەردەکرێن، بەتایبەت دوای ئەوەی توانای کارکردن و پەیداکردنی پارەیان نامێنێت، بەداخەوە هێشتا لەلایەن بەشێک لەخێزانەکانەوە پیاو وەکو کارگەی بەرهەمهێنان و سەرچاوەی دارایی تەماشا دەکرێت، دوای ئەوەی توانای جەستەییان نامێنێت، لەجیاتی ئەوەی رێزیان لێبگیرێت و پاداشتی ئەو ماندوێتییەیان بدرێتەوە، کەچی لەماڵەکانیاندا دەردەکرێن”.

سەبارەت بە زۆریی سکاڵاکانی ژنان لە پیاوان بە بەراورد بە سکاڵاکانی پیاوان لە ژنان، بورهان عەلی پاساوی هەیە و دەڵێت: “سکاڵاکانی ژنان لەهی پیاوان زیاترە، ئێمە پیمانباشبوو بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی خێزانی، سکاڵای پیاوانیش وەربگرن، بەڵام لەوەدەچێت ژنان ئێستا بەرچاوروونی زیاتریان هەیە بەتایبەت هێڵی 119ی تووندوتیژی، بۆیە هەر پەیوەندییەک پێیانەوە بە سکاڵا وەردەگیرێت و ئەگەر سەیری سکاڵاکان بکەیت لای ئەوان سکاڵاکانی ژنان زیاتر تۆماردەکرێت”.

بورهان فەرەج گوتیشی: “سکاڵای ئافرەتان زۆر بەکەمی ون دەبێت، رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و حکومەتیش پاڵپشتی کەیسەکانی ئەوان دەکەن، بەڵام پیاوان رەنگە سووکایەتی و بێڕیزیان بەرامبەر بکرێت و لەماڵ بکرێنە دەرەوە، ناوەندە فەرمییەکان زۆر مامەڵەیان لەگەڵدا ناکەن و دەڵێن عەیبە پیاو سکاڵا بکات، ئەوە جگە لەوەی پیاوان لەرووی پەروەردە و کۆمەڵایەتییەوە پێیان شەرمە باسی ئەو تووندوتێژییانە بکەن کە بەرامبەریان دەکرێت، ئەمە هەڵەیە، بەڵام ئیدی بەمشێوەیە سکاڵای ژنان لە هی پیاوان زیاترە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل 2018 پيڤه‌له‌رزێن وێرانكه‌ر دێ روودەن

Lalish Duhok

عه‌رد زێده‌تر گه‌رم دبت

Lalish Duhok

خوەکوشتن ئەگەرێ مرنێ يێ دويێ یە 

Lalish Duhok