شبكة لالش الاعلامية

پلانه‌كا نوو ل به‌ر ده‌ستێ بارسێلۆنا دايه‌ 

پلانه‌كا نوو ل به‌ر ده‌ستێ بارسێلۆنا دايه‌ 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بارسێلۆنا جارێکی دیکە هەوڵەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی عوسمان دێمبێلی دەستپێدەکاتەوە و دەیەوێت ئەو یاریزانە بمێنێتەوە.

میدیای ئیسپانیا دەڵێت ” چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت سوود لەو یاریزانە وەربگرێت، بۆ ئەوەش داوای لە کارگێڕیی یانەکەی کردووە گرێبەستەکەی نوێبکەنەوە.”

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ موسا سیسوکۆ، بەڕێوەبەری کارەکانی دێمبێلی گفتوگۆ دەکات، بۆ ئەوەی لەسەر دەستەوارەی نوێی یانەکە بۆ یاریزانەکە قسەبکەن.”

گرێبەستی عوسمان دێمبێلیی فەرەنسی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا لەگەڵ یانەکە کۆتاییدێت، بەڵام تاوەکو ئێستا داهاتووی یاریزانەکە بەهۆی رێکنەکەوتن لەسەر مووچەی یاریزانەکە دیارنییە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ دەڵێت ” دێمبێلی لە ژووری جل گۆڕینی یانەی بارسێلۆنادا گوتوویەتی نامەوێت لەگەڵ یانەکە بەردەوامبم.”

پێشتر چاڤی هێرناندێز پاڵپشتییەکی زۆری یاریزانەکەی کرد و لەکاتی فیکەلێدانی هاندەراندا لە دژی ئەو یاریزانە گوتی ” رۆژێک دێت ئەو فیکانە دەگۆڕێن بۆ چەپڵە”، پاشان وردە وردە دێمبێلی گەڕایەوە سەر ئاستی خۆی و ئێستا لە بارودۆخێکی باشدایە لەگەڵ یانەکە، بەتایبەتیش لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی یۆرۆپالیگدا بەرامبەر گاڵاتەسەرای رۆڵێکی گەورەی بینی لە سەرکەوتنی بارسێلۆنادا.

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی ماوەیەکی زۆرە چاودێری ئەو یاریزانە دەکات و دەیەوێت بۆ پڕکردنەوەی شوێنی کیلیان ئێمباپێ بباتە ریزەکانی، کە چاوەڕواندەکرێت کیلیان لە هاوینی داهاتوودا بچێتە یانەی ریال مەدرید.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ژمارا قوربانیێن کۆرۆنایێ گەهشتە 4.5 ملیۆن کەسان

Lalish Duhok

بێی کو هەڤژینێ تە داخواز بکەت،ڤان کاران بۆ بکە

Lalish Duhok

مفايێن كالكێ ليمۆنێ بۆ پيستى

Lalish Duhok