شبكة لالش الاعلامية

شوونوار و پاشماوە ل سەر مەریخێ دئێنه‌ ديتن

شوونوار و پاشماوە ل سەر مەریخێ دئێنه‌ ديتن

K24 – هەولێر:

“MarsHelicopter” هەلیکۆپتەری تایبەتی ئاژانسی ناسا لەسەر مەریخ لە نوێترین وێنەیدا پاشماوە و ئاسەواری ئەو کەلوپەلە تێكشاکاوانە پیشان دەدات کە ساڵێک لەمەوبەر ئاژانسەکە بۆ ئەرکێکی تایبەت بۆ مەریخی ناردبوون.

هەژماری فەرمی ناسا لە تویتەر، وێنە نوێکەکانی “MarsHelicopter”ـی بڵاوکردەوە کە لە ئاسەواری دەفرێکی فڕیو دەچن، بەڵام لە راستیدا پاشماوەی چەند کەلوپەلێکە کە تایبەتن بە نیشتنەوەی گالیسکەی “Perseverance”ـدا رۆڵیان هەبوو.

Perseverance گالیسکەیەکی ناسا بوو لەسەر مەریخ کە ئەرکی توێژینەوە و وێنەگرن و چاودێری هەبوو.

لەبارەی ئاسەوار و پاشماوەی کەلوپەلەکانەوە، ئیان کلارک، ئەندازیاری بەرپرس لە سیستمی نیشتنەوەی گالیسکەکە لەسەر مەریخ گوتی: ” وەك بڵێی لە جیهانێکی دیکەوە هاتووە.. وانییە؟”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ساخله‌ميا جیهانی: دڤێت 2022 سالا ب داوى هاتنا كۆرۆنايێ بت 

Lalish Duhok

باژێره‌كێ عيراقێ گه‌رمترين باژێرێ جيهانێ يه‌

Lalish Duhok

ئێران مامۆستايێن “ناشرین” دوور دئێخت 

Lalish Duhok