ئێك لێتهرا شیرێ گوهدرێژێ ژ بەرمیلهكا نەفتا برێنت گرانترە
خەندان
ئامێرەكان كاری باوی گوێدرێژەكانیان لاوازكردووە، بەڵام ئێستا شیرە گرانبەهاكەی وایكردووە لە وڵاتی مۆنتینیگرۆ بایەخی زیاتر بەو ئاژەڵە بدرێت.
بەپێی فرانس 24، یەك لیتر شیری گوێدرێژ بە (50) یۆرۆ (54) دۆلار دەفرۆشرێت و ئەوەش بۆتە هاندەرێك بۆ بەخێوكردنی گوێدرێژی بەلقانی كە ژمارەیان بەشێوەیەكی زۆر ڕووی لەكەمی كردووە.
بەپێی بەرهەمهێنەران و كڕیاران، ئەگەری چارەسەر بە شیری گوێدرێژ وایكردووە نرخەكەی ئەوەندە گران بێت.
جاركۆ ساڤێلیج، لەكاتی دۆشینی شیری یەكێك لە 30 گوێدرێژەكانی خۆی لە كێڵگەی خۆی لە لادێیەكی ناوەڕاستی مۆنتینیگرۆ، ڕایگەیاندووە: “شیرەكە زۆر تەندروستە بۆ نەخۆشییەكانی پێست و چەندین نەخۆشی دیكە.”
وتیشی: “پێشبینی شیری زۆر لە گوێدرێژەكان مەكە و ئاژەڵەكان دوای دوو تا سێ مانگ لەدایكبوونی بێچووەكانیان، دەدۆشرێن و رۆژانە تەنها 400 میلیلیتر شیریان هەیە و تەنانەت بڕێكی كەمیش لەشیری رۆژانە سوودی هەیە. “
نرخی شیری گوێدرێژ لە مۆنتینیگرۆ زۆر گرنگە كە ژمارەی دانیشتوانەی زیاترە لە 620 هەزار كەس و تێكڕای داهاتی مانگانەی شیری گوێدرێژ بریتیە لە 500 یۆرۆ.
ماركۆڤیچ كە ئابووریناسێكە ڕایگەیاندووە ئەو خوێندوویەتییەوە كە كیلۆپاترا بە شیری گوێدرێژ خۆی شتووە.
فۆتیس پاپادێماس، پسپۆڕێكی زانستی شیرەمەنی و پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانكۆی قوبرس بۆ تەكنۆلۆژیا، دەڵێت: “چەند ئاماژەیەكی بەهێز هەن كە شیری گوێدرێژ كاریگەرە لەدژی ئەو نەخۆشییانەی بەهۆی لاوازیی سیستمی بەرگرییەوە دروستدەبێت.
ڕونیشیكردووەتەوە هۆكاری ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی چەند پڕۆتینێك لە شیری گوێدرێژدا كە هاوشێوەی شیری مرۆڤە، بەڵام چەوری كەمترە و وادەردەكەوێت سیستمی بەرگریی رێكبخات، بەڵام پێویستە لێكۆڵینەوەی پزیشكی ئەنجامبدرێت و هێشتا بەڵگەی بەهێز نییە، بەڵام ئاماژەی زۆر باش هەن. “پێویستە زۆر وریا بین كاتێک تەندروستی دەبەستینەوە بە خۆراكەوە” ئەو وای وت.
بەرهەمەكانی گوێدرێژ هەروەها لە سڕبیاش هەن، كە لەوێ بانگەشەی فرۆشتنی گرانترین پەنیری جیهان دەكرێت كە لەشیری گوێدرێژ دروستكراوە و 50 گرام پەنیری لەوجۆرە بە 48 یۆرۆ دەفرۆشرێت.
بهپێی رۆیتهرز، نرخی گرێبهسته دواخراوهكانی نهوتی برێنت 49 سهنت بهڕێژهی لهسهدا 1.05 بهرزبووهتهوەو ههر بهرمیلێك به 47.35 دۆلار مامهڵهی پێوهكراوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
