شبكة لالش الاعلامية

بووكا سیخور

بووكا سیخور

K24 – هه‌ولێر:

ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ ئه‌ڵمانیا، دایك و باوكی منداڵێكی 4 ساڵانیان به‌ ناوی “لایلا” ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و بووكه‌شووشه‌یه‌ی ده‌ستی منداڵه‌كه‌یان له‌ كاربخه‌ن یان بیشكێنن، پاساوه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌  ده‌ڵێن له‌وانه‌یه‌ بۆ سیخوڕیكردن به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌سه‌ر منداڵان به‌كاربهێنرێت.

بووكه‌ڵه‌كه‌ به‌ “هاوڕێكه‌م كایلا” ناسراوه‌ و له‌لایه‌ن كۆمپانیای” جینیسیس تویز” ی ئه‌مریكی درووستكراوه‌، رێگه‌ به‌ منداڵان ده‌دات له‌ رێگه‌ی پرۆگرامێكی ناسینه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئینته‌رنێت بكه‌ن و له‌ رێگه‌ی ئه‌پڵیكه‌یشنێكه‌وه‌ بووكه‌ڵه‌كه‌ بجوڵێنن.

به‌ڵام ئاژانسی تۆڕه‌كانی فیدراڵی ئه‌ڵمانی هه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاند” بووكه‌ڵه‌ی “كایلا” وه‌ك ئامێری سیخوڕیكردنی نایاسایی پۆلێنكراوه‌، هه‌ر كۆمپانیا و بازرگانێك مامه‌ڵه‌ی پێوه‌بكات و به‌رهه‌می بهێنێت، سزاده‌درێت و به‌رهه‌مه‌كانیشیان راده‌گیرێت”.

به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ئاژانسه‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ داوای له‌ دایكان و باوكان كردووه‌، ئه‌گه‌ر له‌و بووكه‌ڵه‌‌یان بۆ منداڵه‌كانیان كڕیووه‌، له‌كاریانبخه‌ن”.

به‌گوێره‌ی یاساكانی ئه‌ڵمانیا، به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی ئامێره‌كانی چاودێریكردنی رێگه‌پێنه‌دراو یاساغه‌ و هه‌ر كه‌سێك مامه‌ڵه‌یان پێوه‌بكات، بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌ له‌ دوو ساڵ كه‌متر نییه‌ زیندانی ده‌كرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

باژێرێ هێلسینكی ئاسایشترین باژێرێ جیهانێ يه‌ بۆ هاتوچۆيێ

Lalish Duhok

زانا نهێنيا تەمەن درێژیا مرۆڤان ئاشکه‌را دكن

Lalish Duhok

ژبەر کوشتنا ٢١ پشیکان سزایێ ١٦ سالان زیندانیکرنێ بسەر وەلاتیەکێ دا هاتە سەپاندن

Lalish Duhok