شبكة لالش الاعلامية

نەشتەرگەری بۆ خودان مه‌زنترين دەڤ وچاڤێ جیھانێ دئێته‌ كرن

نەشتەرگەری بۆ خودان مه‌زنترين دەڤ وچاڤێ جیھانێ دئێته‌ كرن

باسنيۆز:

پیاوێکی چینی، گرێیەکی گەورە لەژێر پێستی دەموچاوی پەیدا بووە و بەھۆی گەورەیی گرێیەکەوەش، بووەتە خاوەن گەورەترین دەموچاوی جیھان.

ھانگ چونکای، پیاوێکی تەمەن 39 ساڵی چینییە، بەھۆی حاڵەتێکی یەکجار دەگمەنی تەندروستییەوە، گرێیەکی گەورە لەژێر پێستی دەموچاوی پەیدا بووە و تا ئێستاش سێ نەشتەرگەریی جوانکاری بۆ دەموچاوی و بچووککردنەوەی گرێیەکەی سەر دەموچاوی ئەنجام درابوو، ئێستاش نەشتەرگەرییەکی دیکەی بۆ ئەنجام دراوە.

دوای ئەوەی نەشتەرگەریی چوارەکی بۆ ئەنجام درا، پزیشکەکانی ھانگ نەیانشاردەوە و بە ماڵپەڕە مەگەزینەکانی وڵاتەکەیان ڕاگەیاند، کە بەھۆی ئەوەی گرێیەکەی سەر دەموچاوی زۆر گەورەیە، نەشتەرگەرییە جوانکارییەکە سوودی نەبووە و شێوەی ڕوخساری گۆڕانکارییەکی زۆری بەسەردا نەھاتووە.

پزیشکەکانی ھانگ بڕیاریان داوە، تا ئەو کاتەی نەشتەرگەرییە جوانکارییەکان کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی ئەو پیاوە چینییە نەبێت، بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ ھانگ و ھەوڵ دەدەن شێوەی دەموچاوی ئاسایی بکەنەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ژترسا ئه‌ردۆغان جگارا خۆ ڤه‌دشێرت

Lalish Duhok

ژبه‌ر گامێشه‌كى 12 كه‌س دبنه‌ قوربانی

Lalish Duhok

ل هەموو پێنج چرکەيان دا ئه‌ڤ رووداننه‌ ل جیهانێ رووددەن

Lalish Duhok