شبكة لالش الاعلامية

پشتى 17 سالێن چاڤه‌رێبوونێ ده‌یک و بابه‌ك دبنه‌ خودان شەش زارۆك

پشتى 17 سالێن چاڤه‌رێبوونێ ده‌یک و بابه‌ك دبنه‌ خودان شەش زارۆك  
خەندان-

دوای ئەوەی 17 ساڵ بەسەر هاوسەرگیرییەکەیدا تێدەپەڕێت و بەئاواتی منداڵێکەوە شەوان و رۆژان بەسەر دەبات، خانمێکی ئەمەریکی بە یەکجار شەش منداڵی دەبێت و تۆڵەی ئەو هەموو ساڵەی بۆ دەکرێتەوە.

لەو شەش منداڵەی بە یەکجار لەدایک دەبن، سیانیان کوڕن و سیانیان کچن.

ست توائم

ئەو ژن و مێردە وەک خۆیان باسیان کردووە ساڵانێکی زۆرە بە ئاواتی منداڵێکەوە بوون، بەڵام خوای گەورە لەبری منداڵێک شەش منداڵی پێبەخشیون و تۆڵەی چاوەڕوانییە گەورەکەی بۆ کردوونەتەوە.

ئەو ژنە ناوی ئاجیبولا تایۆیەو لە ویلایەتی ڤێرجینیاو لەشاری ریشمۆند نیشتەجێیە.

دایکەکە بە حەوت مانگ و 15 رۆژ ئەو منداڵانەی بووەو نزیکەی 40 پزیشک و کارمەند سەرپەرشتی ئەو نەشتەرگەرییەیان کردووە کە بۆ ئەو ژنە کراوە.

ئەو شەش منداڵە لە بارێکی تەندروستی جێگیردان و لە ژووری چاودێری ورد دانراون، بەڵام کێشیان کەمە کە لە نێوان 400 گرام بۆ یەک کیلۆدان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

زه‌لامه‌ك 200 كه‌سا ب كرێ دگرت بۆ به‌شداریكرنێ ل هه‌ڤژينيا وى دا

Lalish Duhok

درێژترین ئافرەتا جیهانێ بۆ ئێكه‌م جار گەشتێ دكه‌ت

Lalish Duhok

گیانه‌وه‌ره‌كى بێ سه‌ر لڤان ده‌ڤه‌ران ده‌ركه‌رفت

Lalish Duhok