شبكة لالش الاعلامية

ل باشوورێ کارۆلینا زارۆكه‌كێ 6.3 کیلۆگرامی ژ دايك دبت

ل باشوورێ کارۆلینا  زارۆكه‌كێ 6.3 کیلۆگرامی ژ دايك دبت 

رووداو- هەولێر

لە باشووری کارۆلینا منداڵێك لەدایک دەبێت کە کێشەکەی زیاترە لە 6 کیلۆگرام و باوانەکەی دەڵێن ئەمە منداڵی سێیەمیانە و پێشبینیان دەکرد کە گەورە بێت، بەڵام تووشی سەرسووڕمان بوون دوای لەدایکبوونی.

سیندی ریچمۆند، دایکی منداڵەکەیە و لە سەنتەری پزیشكی لێگسینتۆن منداڵەکەی لەرێگەی نەشتەرگەر بووە و بەگوێرەی ئامارەکانی نەخۆشخانەکە ئەمە گەورەترین منداڵە کە تاکو ئێستا لە نەخۆشخانەکە لەدایکبووە.

هەردوو باوانی منداڵەکە دەڵێن پێشبینیان کردووە کە منداڵەکەیان گەورەبێ، بەڵام نەک بەمشێوەیەش کە کێشەکەی 6.3 کیلۆگرام بێت، چونکە دوو منداڵی پێشووتریشیان قەبارە گەورەبوون لەکاتی لەدایکبوون.

بەگوێرەی کتێبی گینس بۆ پێوانە جیهانییەکان تاکو ئێستا گەورەترین منداڵ کە لەدایکبووبێت، لە ساڵی 1879، کە لەکاتی لەدایکبوون کێشی بە نزیکەیی 10 کیلۆگرام بووە.

پزیشكانی خانمان و منداڵبوون دەڵێن منداڵ لەکاتی لەدایکبوون لە هەفتەی 37-40هەمینی دووگیانی بەشێوەیەکی گشتی 2.7-4 کیلۆگرامە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌یرترین نه‌ریتێن پێشوازیكرنێ ل سالا نوو

Lalish Duhok

زه‌لامه‌كێ ئه‌مریكی ل ته‌مه‌نی 97 ساليێ باوه‌رناما به‌كالۆریۆسێ بده‌ستڤه‌ئينا 

Lalish Duhok

نەشتەرگەری بۆ خودان مه‌زنترين دەڤ وچاڤێ جیھانێ دئێته‌ كرن

Lalish Duhok