ب هه‌لكه‌فتا جوودابوونێ ژ زه‌لامێ خۆ ئاهه‌نگ گێرا
وشه
زۆربه‌مان ئه‌وه‌مان بیستووه كاتیك دوو كه‌س یه‌كتریان خۆش ده‌وێ و بڕیاری هاوسه‌رگیری ده‌ده‌ن ئاهه‌نگ ده‌گێرن، جا ئاهه‌نگه‌كه گه‌وره بێت یان بچووك گرنگ نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له به‌غدا رووی دا ئه‌و یاسایه‌ی شكاند.
له ڕووداوێكی سه‌یردا له به‌غدای پایته‌ختی عێراق خانمێك بۆ یه‌كه‌مجار به‌بۆنه‌ی ته‌ڵاقدانی و جیابوونه‌وه له هاسه‌ره‌كه‌ی ئاهه‌نگی گێڕا و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئاهه‌نگه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه، كه بووه‌ته جێی باسی خه‌ڵكی و ده‌نگدانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا.
خه‌ڵكی بۆیان نووسیوه كه ئه‌وه‌ی ئه‌و كردوویه‌تی شایه‌نی ده‌ستخۆشییه، چونكه ده‌یه‌وێ ئه‌و كولتووره بگۆڕێ كه خانمان به ته‌ڵاقدان تووشی خه‌مۆكی ده‌بن.
به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و خانمه له‌سه‌ر وێنه‌كانی نووسیوویه‌تی كه به‌جیابوونه‌وه له هاوسه‌ره‌كه‌م، ژیانی تازه‌م ده‌ستی پێ كرد و وا ده‌زانم تازه له‌دایك ده‌بم، بۆیه بڕیارم دا ئاهه‌نگی بۆ بگێڕم و هه‌موو ساڵێك یادی ئه‌و ڕۆژه خۆشه به گه‌وره‌تر ده‌كه‌مه‌وه.
ئه‌و خانمه ناوی ئه‌مه‌له و دانیشتووی ناوچه‌ی كهڕادهیه له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری به‌غدا، كار ده‌كات له چێشتخانه‌یه‌كی نزیك له شوێنی نیشته‌جێبوونی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
