ئه‌لمانیا.. ته‌رمێ فرۆكه‌ڤانه‌كێ ئه‌مریكی پشتى 70 سالا بسه‌ر داره‌كێ ڤه هاته ديتن
باسنيوز:
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا، پاشماوه‌ى ته‌رمى فڕۆكه‌وانێكى ئه‌مریكی به‌شداربووى جه‌نگى جیهانى دووه‌مى دواى زیاتر له 70 ساڵ له گیان ده‌ستدانى فڕۆكه‌وانه‌كه، به‌سه‌ر دارێكه‌وه دۆزییه‌وه.
بنه‌ماڵه‌ى فڕۆكه‌وان (ولیام گراى) پێشتر ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندبوو، كه ماوه‌یه‌كی زۆره پرۆسه‌ى گه‌ڕانیان بۆ كوڕه‌كه‌یان ڕاگرتووه، پێش ئه‌وه‌ى پاشماوه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى له گوندی (لینداو) له نزیك سنووره‌كانى باشوورى ئه‌ڵمانیا بدۆزرێته‌وه.
فڕۆكه‌وانه‌كه پێش ئه‌وه‌ى له 16/ 4/ 1945فڕۆكه‌كه‌ى بخرێته خواره‌وه، 68 گه‌شتى فڕۆكه‌وانى جه‌نگیی ئه‌نجام دابوو.
ڕووفاتى فڕۆكه‌وانه‌كه چوارشه‌ممه‌ى ڕابردوو بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا گواسترایه‌وه و له زێدى خۆى له سیاتل له ویلایه‌تی واشنتۆن نزیك گۆڕى هاوڕێیه‌كی به‌ناوى ” جیم لۆفییر” كه له‌جه‌نگدا پێكه‌وه بوون، نێژرا.
به‌پێی ئاژانسى (فۆكس نیوز) فڕۆكه‌وانه ئه‌مریكییه‌كه له ته‌مه‌نى 21 ساڵیدا بوو، كاتێك فڕۆكه‌كه‌ى له‌لایه‌ن سوپای نازییه‌كانه‌وه له ساڵى 1945 پێكرا و نزیك دارێك كه‌وته خواره‌وه.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، كه به مه‌راسیمی سه‌ربازى، ڕووفاته‌كه نیژراوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
