شبكة لالش الاعلامية

بۆچی د ئێكى نیسانێ دا كێمترین ده‌رو هاتنه‌ كرن

بۆچی د ئێكى نیسانێ دا كێمترین ده‌رو هاتنه‌ كرن

باسنيوز:

محەمەد هنێدی هونەرمەندی كۆمیدیای میسری لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەردا پرسیارێكی ورووژاندووە و دەڵێ تێبینی كردووە كە ئەمساڵ لە یەكی نیساندا كەمترین درۆ كرا، بۆیە لە هۆكارەكەی پرسیوە و هەر خۆیشی وەڵامی داوەتەوە.

هنێدی لە تویتەكەیدا وەڵامی پرسیارەكەی خۆی داوەتەوە كە بۆچی ئەمساڵ كەمترین درۆ لە یەكی نیساندا كراوە و دەڵێ “كەمبوونەوەی درۆ لە رۆژی یەكی نیسانی ئەمساڵدا مانایەكی گرنگی هەیە، ئەویش ئەوەیە كە خوای گەورە بەرەكەتی بەسەردا باراندووین و لە سەرتاپای ساڵدا درۆ دەكەین، بەشێوەیەك وامان لێهاتووە كە چیتر پێویستمان بەوە نیە مانگێكی بۆ دەستنیشان بكەین”.

ئاژانسی سپۆتنیكی رووسی لەمیانی ئاماژەدانی بەم تویتەی هونەرمەند هنێدی، ئاماژەی بەوە كردووە كە پێناچێ خەڵك چیتر تاقەتی جارانی مابێت رۆژێك تەرخان بكەن بۆ درۆ.

كەمبوونەوەی درۆ لە كاتێكدایە سۆسیال میدیا و ڕێژەی بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە جیهاندا گەیشتووەتە لوتكە و كەم كەس بە دابڕاوی لە هەواڵە چاوەڕوانكراوەكاندا ماون و هەموو وەكیەك ئاگەدارن لە پێشهاتەكانی وەك رۆژی درۆی نیسان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هۆكارێن ره‌نگێ ره‌ش و سپی يێ پاندايێ ئاشكه‌را بوو

Lalish Duhok

بۆچی ل لوبنان تانكێن كه‌ڤن هاڤێنه‌ بن ئاڤ دا؟

Lalish Duhok

فێستیڤالا زۆرانبازييا حوشتر ل ئیزمیر به رێڤه‌چوو

Lalish Duhok