كچه‌كێ ژبه‌ر هه‌ژاریێ ماوێ 10 سالايه خۆ كريه كوڕ
باسنيوز:
كچێكى ئه‌فغانی به‌ناوى (سیتارا وه‌فادار)، له‌سه‌ر داواى باوك و دایكی و بۆ په‌یداكردنى بژێوى ژیانیان، ماوه‌ى زیاتر له 10 ساڵ خۆى كرد به كوڕ و كارى ده‌كرد.
كچه‌كه، پێنج خوشكى هه‌یه و برایان نییه، بۆیه له ته‌مه‌نى هه‌شت ساڵانه‌وه، باوك و دایكی وه‌كو كوڕیان لێ‌كرد و كاریان پێده‌كرد.
سیتارا له هه‌فته‌یه‌كدا شه‌ش ڕۆژ له‌گه‌ڵ باوكى له یه‌كێك له‌كارگه‌كان كارى ده‌كرد و به‌و شێوه‌یه قه‌رزى سه‌ر خێزانه‌كه‌یان ئه‌دایه‌وه.
كچه ئه‌فغانییه‌كه دواى ئه‌وه‌ى هاته‌وه سه‌ر شێوازى كچێنى خۆى، به ڕۆژنامه‌نووسانى ڕاگه‌یاند: “هیچ كات بیرم نه‌كردووه‌ته‌وه له‌وه‌ى من كچم”. به‌گوته‌ى خۆى، كرێكاره‌كانى هاوڕێی نه‌یانزانیوه، له‌ڕاستیدا ئه‌و كچه.
له ئه‌فغانستان و پاكستان، به‌شێك له‌و خێزانانه‌ى كوڕیان نییه، بۆ په‌یداكردنى بژێوی ژیانیان، كچه‌كانیان ده‌خه‌نه به‌ر كار.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
