شبكة لالش الاعلامية

گرێیەکا مه‌زن لسەر دەڤ وچاڤێن ئافرەته‌كا کامیڕۆنی هات لادان 

گرێیەکا مه‌زن لسەر دەڤ وچاڤێن ئافرەته‌كا کامیڕۆنی هات لادان 

باسنيوز:

ئافرەتێکی کامیڕۆنی، دوای ھەشت ساڵ توانی بۆ یەکەمجار پێبکەنێت و گرێیەکی گەورە لەسەر دەموچاوی بە نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو لابردرا.

ماڵپەڕی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، کە یایا، ئافرەتێکی تەمەن 27 ساڵی کامیڕۆنییە، ھەشت ساڵ پێش ئێستا، گرێیەک لەسەر چەناگەی بەدیار کەوتبوو، ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش ئەو گرێیە گەورەتر بووە، تا ئەو ئاستەی نەیتوانیوە پێبکەنێت.

پزیشکەکانی یایا ماوەیەک پێش ئێستا پێیان ڕاگەیاندبوو، کە ئەو گرێیە مەترسی لەسەر ژیانی پەیدا کردووە و دەبێت لاببردرێت، ئەو ئافرەتەش بەھۆی کەمدارەمەتییەوە نەیتوانیوە نەشتەرگەری بکات، بەڵام ڕێکخراوێکی خێرخوازیی کامیڕۆنی، کاتێک بەم ھەواڵەی زانیوە، بڕیاری داوە خەرجیی نەشتەرگەرییەکەی بگرێتە ئەستۆ.

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا، لە کامیڕۆن نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو بۆ یایا کرا و گرێیە گەورەکە لەسەر چەناگەی لابردرا، ئەم ئافرەتەش دوای ھەشت ساڵ توانی پێبکەنێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پیرەژنه‌ك کوره‌كى داگیردکت

Lalish Duhok

جۆره‌كێ رووه‌كان بۆ ئێكه‌م جار ل هه‌رێما كوردستانێ هاته‌ ديتن

Lalish Duhok

د 5 هه‌يڤان دا 8 ملیۆن زارۆك ل چینێ ژ دایكبووينه‌

Lalish Duhok