شبكة لالش الاعلامية

بەرخه‌ك ب پێنج لنگان ژ دایکبوو

بەرخه‌ك ب پێنج لنگان ژ دایکبوو
K24 – هەولێر:

کێڵگەیەک لە هەرێمی نۆرسەمبێرلاند لە باکووری ئینگلتەرا رووداوێکی سەیر و جیاوازی بەخۆوە بینی، رووداوەکەش لەدایکبوونی بەرخێک بوو بە پێنج قاچەوە.

هێزەر هۆگارتی خاوەنی بەرخەکە گووتی “لەکاتی لەدایکبوونیدا کە بینیم پێنج قاچی هەیە شۆک بووم، بەرخەکە تەندروستی باشە و هیچ نەخۆشیەکی نییە.”

هێزەر هۆگارتی بە ئاژانسی هەواڵی “یو بی ئای” راگەیاند، “ئاژەڵی زۆرم بینیووە کە بە کەمئەندامی لەدایکبوون، بەڵام ئەمە یەکەمجارە حاڵەتێکی ئاوا ببینم.”

لەبارەی داهاتووی بەرخەکەوە ئاماژەی بەوەدا، لە هەر ملیۆن لەدایکبوونێکدا ئەگەری روودانی حاڵەتێکی لەمجۆرە هەیە، ئەگەر قاچە زیادەکەی ببێتە رێگر لەبەردەمیدا بە نەشتەرگەری لادەبرێت.”

H.H

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مەزنترین بەکتیریا هاتە ئاشکراکرن

Lalish Duhok

ل باژێرێ بجیل تەمەنێ داره‌کا تووێ 350 سالن 

Lalish Duhok

ئافرەته‌ك ب مکیاژ شێوێ خۆ دگهۆرت

Lalish Duhok