ڕاگههاندك ژسهرۆكايهتيا هه‌رێما كوردستانێ
باسنيوز:
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان راگەیاندراوێکی لەبارەی هێرشکردنە سەر بارەگایەکی پێشمەرگە لە سنووری پارێزگای هەولێر بڵاوکردەوە کە شەوی رابردوو بە درۆن هێرشیکرایە سەر.
ئەمڕۆ یەکشەممە 31/12/2023، سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە: “به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و په‌لاماره تيرۆرستييه ده‌كه‌ين كه شه‌وى ڕابردوو به درۆن له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر باره‌گايه‌كى پێشمه‌رگه‌ى به ئامانج گرت. په‌لاماردانى پێشمه‌رگه وه‌ك هێزێكى فه‌رمى و به‌شێك له سيستمى به‌رگريى عێراقى فيدراڵى، پێشهاتێكى مه‌ترسيدار و ڕه‌تكراوه‌يه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سهقامگيريى عێراق ده‌كات.”
ئاماژەشی بەوەش داوە: “داوا له حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵى ده‌كه‌ين ڕێكارى جددى بگرێته به‌ر بۆ دۆزينه‌وه‌ى په‌لامارده‌ران و بهسزاگهيانديان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لێكۆلينه‌وه‌ى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا بكات، به‌رده‌واميى هێرش و په‌لامارى درۆنى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، ته‌نيا زيان به ئارامى و سهقامگيريى عێراق ده‌گه‌يه‌نێت و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی