مسر ئاسانكارییان بۆ پێدانا ڤیزێ بۆ وه‌لاتییێن هه‌رێما كوردستانێ دكه‌ت
K24 – هەولێر:
كونسوڵخانه‌ی گشتی میسر له هه‌ولێر كۆمه‌ڵێك ئاسانكاری بۆ ده‌ستكه‌وتنی ڤیزا به هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و داوا له‌و كه‌سانه ده‌كات، ئه‌وانه‌ی به‌په‌له‌ن و ڤیزایان پێویسته، ده‌توانن به‌ده‌ستى بهێنن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كونسوڵخانه‌ی میسر له هه‌ولێر، له‌مه‌ودوا ڤیزای میسر به‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌درێت كه به‌په‌له‌ن هه‌ڵگری پاسپۆرتی عێراقین، به‌مشێوه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: ته‌مه‌نیان له خوار 16 ساڵی و هه‌روه‌ها سه‌رووی 60 ساڵیدا بن.
دووه‌م: پێویسته ته‌واوی گرووپه گه‌شتیارییه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارێتی میسره‌وه ناسراو و دیاریكراوبن.
سێیه‌م: هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڤیزای وڵاتانی (ئه‌مه‌ریكا، كه‌نه‌دا، وڵاتانی ناوچه‌كه، هه‌ڵگری ڤیزای شنگن، به‌ریتانیا، ژاپۆن، ئوسترالیا و نیوزله‌ندا) ده‌توانن له ته‌واوی ده‌روازه‌كانی میسر ڤیزای میسریان ده‌ستبكه‌وێت، به‌مه‌رجێك ماوه‌ی ڤیزاكه‌یان به‌سه‌ر نه‌چووبێت.
چواره‌م: هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌توانن ڤیزای میسر وه‌ربگرن، هه‌ڵگری نیشینگه‌ی نیشته‌جێی وڵاتانی (ئه‌مه‌ریكا، كه‌نه‌دا، وڵاتانی شنگن، به‌ریتانیا، ژاپۆن، ئوسترالیا و نیوزله‌ندا)ن.
پێنجه‌م: هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه هه‌ڵگری نشینگه‌ی نیشته‌جێبوونی وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بین، به‌و مه‌رجه‌ی ماوه‌كه‌ی له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی