كانونی دووه‌م 03, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

کۆچکا سپی بۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی:پشته‌ڤانيێ ل کوردستانه‌كا بهێز و مافێن دەستووریێن گەلێ کوردستانێ دكه‌ين 

کۆچکا سپی بۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی:پشته‌ڤانيێ ل کوردستانه‌كا بهێز و مافێن دەستووریێن گەلێ کوردستانێ دكه‌ين 
K24 – هەولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ گەورە بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی لە واشنین کۆبووەوە و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانیشیان بەردەوامی پشتیوانییەکانی ئەمەریکا بوو بۆ هەرێمی کوردستان و جارێکی دیکە ئەمەریکا پاڵپشتی خۆی بۆ کوردستانێکی بەهێز و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان دووپاتکردەوە.

رۆژی پێنجشەممە (29ـی شوباتی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەجیا لەگەڵ هەریەکە لە جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانیی ئەمەریکا، برێت مەکگۆرک، هاوئاهەنگکاری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا‌ ‌و ئامۆس هۆکستین، گەورە‌ راوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى وزه‌ و وه‌به‌رهێنان کۆبووەوە.

جەیک سولیڤان: هاوکاری و پاڵپشتییەکانی ئەمەریکا بۆ کوردستانێکی بەهێز بەردەوام دەبێت

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ جەیک سولیڤان نووسیویەتی: “سوپاسی جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانیی ئەمەریکام کرد بۆ پشتیوانیی کۆشکی سپی بۆ کوردستانێکی بەهێز و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان. هەروەها ئاماژەمان بە گرنگیی جێبەجێکردنی دەستوور و پاراستنی مافی پێکهاتەکان و پێکهێنانی ئەنجوومەنی فیدراڵیی لە عێراق کرد”.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، راوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانیی ئەمەریکا، ئاماژەی بەوە دا، سەرۆک جۆ بایدن سڵاو و رێزی بۆ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکومەت هەیە و پشتیوانیی کۆشکی سپیشی بۆ کوردستانێکی بەهێز و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان دووپاتکردەوە”.

هەروەها کۆشکی سپی لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و باسی لەوەکردووە: جەیک سولیڤان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوبەشی درێژخایەنی نێوان کوردستان و ئەمه‌ریکا دەربڕی، هاوکات جەختی لەوەش کرد کە هاوکاری و پاڵپشتییەکانی ئەمەریکا بۆ کوردستانێکی بەهێز و بەتوانا لەڕووی ئابوورییەوە بەردەوام دەبێت، هەر وەک چۆن لە دەستووری عێراقدا ئاماژەش به‌ بوونی هه‌رێمێكی به‌هێز كراوه‌.

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و جەیک سولیڤانکۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و جەیک سولیڤان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و برێت مەکگۆرک:جەخت لەسەر رێزگرتن لە قەوارەی دەستووری و فیدراڵی هەرێم دەکەنەوە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوئاهەنگکاری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا‌ نووسیویەتی: “لەگەڵ برێت مەکگۆرک، بیروڕامان لەبارەی گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرد و هاوڕابووین لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و رێزگرتن لە قەوارەی دەستووری و فیدراڵی هەرێم و پاراستنی مافی پێکهاتەکان”.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و برێت مەکگۆرک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و جەختی کردووەتەوە کە هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و رێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی و فیدراڵی هەرێم و پاراستنی مافی پێکهاتەکان.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامۆس هۆکستین: گرنگە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا دەستپێبکاتەوە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ گەورە‌ راوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى وزه‌ و وه‌به‌رهێنان نووسیویەتی: “هاوڕابووین لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە زووترین کات و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا بەتایبەتی لە بواری وزە و وەبەرهێناندا”.

هەروەها نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامۆس هۆکستین، گەورە‌ راوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى وزه‌ و وه‌به‌رهێنان ئاماژەی بەوەکردووە: “لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرا، بەتایبەتی لە بواری وزە و وەبەرهێناندا”.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “هەردوولا هاوڕابوون لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا و جەخت لە گرنگیی پێشخستنیی کەرتی نەوت و وزەی هەرێمی کوردستان کرایەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi