قايممقامێ شنگالێ:په‌كه‌كه كچێن ئێزدی ب زۆرى دبه‌ت بۆ قه‌ندیلى
شنگال-KDP.info-
تا دێ چه‌كدارانی په‌كه‌كه كێشه‌ی زیاتر بۆ خه‌ڵكی شنگال دروست ده‌كه‌ن و قایمقامی شنگالیش ده‌ڵێ، شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی په‌كه‌كه كچێكی ئێزدییان ئازار داوه كه ویستوویانه به‌زۆر بیبه‌ن بۆ قه‌ندیل؛ ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه هه‌ر وا به‌سه‌ر شنگالیان بێنێ، ئه‌وا خه‌ڵك ناگه‌ڕێنه‌وه و وڵاتانیش له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگالدا هاوكار نابن.
(مه‌حما خه‌لیل) قایمقامی قه‌زای شنگال به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند ”كوردانی ئێزدی به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)وه ئاماده نین بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان، چونكه په‌كه‌كه رێگری ده‌كات له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال و، خه‌ڵكی ده‌ڵێن ناتوانین بگه‌ڕێینه‌وه، ئه‌وه‌تا تا په‌كه‌كه كچ و ژنانمان ده‌ڕفێنن.. ئێستا ئێزدی له دۆخی دڵه‌ڕاوكێی سه‌ختدان، نازانن چی بكه‌ن و چۆنچۆنی خۆیان له چه‌كدارانی په‌كه‌كه بپارێزن؛ خۆ ئه‌گه‌ر به‌هۆی ئه‌وه دڵنیایه‌ی (سه‌رۆك بارزانی) نه‌بێت، یه‌ك ئێزدییش له كوردستان و عێراقدا نامێنێت و وڵات به‌جێ دێڵن.”
(مه‌حما خه‌لیل) گوتیشی، ”هه‌وڵی زۆرمان داوه به‌ڵكو وڵاتان ده‌ستی هاوكاری بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال درێژ بكه‌ن، كه‌چی ئێستا په‌كه‌كه پێمان ده‌ڵێن شنگال هه‌ر عێراقیش نییه!، كچانی ئێزدیانیان ڕفاندووه، هه‌ر شه‌وی رابردوو گوێبیستی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دانی كچێكی ئێزدی بووین له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه كه ده‌یانه‌ویست به‌زۆر بیبه‌ن بۆ قه‌ندیل، به‌ڕاستی په‌كه‌كه بێتامی كردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌ته‌ما بن شنگال بكه‌نه قه‌ندیلی دووه‌م، ئه‌وا كه‌سمان ئاماده نین له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی په‌كه‌كه‌دا بمێنینه‌وه.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
