شبكة لالش الاعلامية

پرۆژە یاسایەك بۆ پاراستنا ئافرەتێن ئێزدی دئێته‌ ئامادەكرن

پرۆژە یاسایەك بۆ پاراستنا ئافرەتێن ئێزدی دئێته‌ ئامادەكرن 

باسنيۆز:1552cc665130a31aee5f65cc51161528_l

بەمەبەستی پاراستن و ناساندنی ئەو ئافرەتانەی لەسەر دەستی ڕێکخراوی توندڕەوی داعش بوونەتە قوربانی، لە شاری هەولێر پرۆژە یاسایەك ئامادە کراوە و ئاراستەی پەرلەمانی عیراقی دەكرێت.

شیرین ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی ئامادەكاری پرۆژە یاساكە ئەمڕۆ چوارشەممە 4/1/2017 بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “وەك هەستكردنێك بە بەرپرسیارێتی ئەو كارەساتە مرۆییەی بەسەر ئافرەتان بەگشتی و ئافرەتە ئێزدییەكان بەتایبەت لە عیراقدا بەدەستی داعش ڕووی داوە، پرۆژە یاسایەك بەناوی (یاسای پاراستن و ناساندنی ئافرەتانی قوربانی) لەلایەن سەرجەم كۆمەڵە و ڕێكخراوەكانی ئافرەتانی كوردستانەوە ئامادە دەكرێت و بە بەشداریی پسپۆڕانی یاسایی و نوێنەرانی كورد لە پەرلەمانی عێراق گفتوگۆی لەسەر دەكرێت و دواتریش ئاراستەی پەرلەمانی عێراقی دەكرێت.”

پرۆژەیاسا ئامادە كراوەكە لە 10 ماددە و چەندان بڕگە پێكدێت و گرنگترین ماددەكانی یاساكەش پاراستنی قوربانییەكان و قەرەبووكردنەوەیان و چۆنیەتیی قبووڵكردنیانە لە كۆمەڵگەدا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

یۆ ئێنێ نادیا موراد وه‌ك بالیۆزا نیاز پاكییێ ده‌ست نیشانكر

Lalish Duhok

د سێ هه‌يڤێن ئيساله‌ دا  103 حاله‌تێن كوشتن و سۆتن یان خۆكوشتنا ژنان هاتينه‌ تۆماركرن

Lalish Duhok

نادیا موراد:هەزاران ئێزدی د زیندانێن داعشێ دان

Lalish Duhok