شبكة لالش الاعلامية

دەربارەی ژنێن رزگاربوويێن ئێزدى چەند پێشنیار ئاراستەی حکوومەتا عێراقێ هاتن کرن

دەربارەی ژنێن رزگاربوويێن ئێزدى چەند پێشنیار ئاراستەی حکوومەتا عێراقێ هاتن کرن

باسنيوز:

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی ئافرەتە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی داعش ڕای دەگەیەنێت کە ژمارەیەک پێشنیاریان ئاراستەی حکوومەتی عێراقیان کردووە کە یەکێک لە پێشنیارەکان، دابینکردنی مووچەیە بۆیان لەچوارچێوەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی.

ئەشواق جاف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ژمارەیەک پێشنیار ئاراستەی حکوومەتی عێراق کراون بەمەبەستی ھاوکاریکردنی ژنان و کچانی ئێزدی ئازادکراوی ژێر دەستی داعش و ئەوانەش تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە”.

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەوەشی خستەڕوو: “یەکێک لە پێشنیارەکان ئەوەیە ئەو کچ و ژنانە یاسای ژمارە 20ی ساڵی 2009 ی ھەموارکراو بیانگرێتەوە کە تایبەتە بە قوربانییانی دەستی تیرۆر، یان لە چوارچێوەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی، مووچەیەکی مانگانەیان بۆ دابین بکرێت کە پێشتریش لەلایەن وەزارەتی ژنانەوە کار لەسەر پێشنیاری دووەمیان کرابوو”.

پێشتر ڤیان، دەخیل ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندبوو: “لەسەرەتای داگیرکردنی شنگال لەلایەن ڕێکخراوی داعشەوە نزیکەی 6 ھەزار و 900 کچ و ژنی ئێزدی لەلایەن ئەو ڕێکخراوەوە ڕفێندران، کە زیاتر لە 2 ھەزار و 760 کچ و ژن ئازاد بوونە و گەڕاونەتەوە بۆ نێو کەسوکاریان، ھەندێکیان ھەر لەسەرەتای ڕووداوەکەوە ھەڵاتوون و ھەندێکیشیان لە بەرامبەر بڕێک پارەدا کڕدراونەتەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەو ژنێن ئێزدی دێ به‌نه‌ ده‌رڤه‌ى وه‌لاتى كو زارۆك ژ چەكدارێن داعش هەینە

Lalish Duhok

سلێمانی…ئێكه‌مين کۆنفرانسێ ژنێن سەرکردە ب رێڤه‌چوو

Lalish Duhok

رزگاربوويه‌كا ئێزدى چیرۆكا خۆ دكه‌ته‌ په‌رتۆك

Lalish Duhok