شبكة لالش الاعلامية

کچەكا کوردا ئێزدی پشتى رزگاربوونا خۆ ژ دەستێ داعش ئاھەنگێ دگێرت

کچەكا کوردا ئێزدی پشتى رزگاربوونا خۆ ژ دەستێ داعش ئاھەنگێ دگێرت
باسنيوز:

کچە کوردی ئێزدیی ڕزگاربووی دەستی ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعش، کە لە تەمەنی 18 ساڵیدا و لە کارەساتی شنگال کەوتە دەستی چەکدارانی داعش، تا ئێستا چەندین ئەندامی خێزانی بنەماڵەکەی بێسەروشوێنن.

حەلا سفیل، کچە کوردی ئێزدیی ڕزگاربووی دەستی داعشە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ڕاستە ھێشتا دایک و باوکم و سێ برام تا ئێستا چارەنووسیان دیار نییە، بەڵام ڕزگاربوونی من لە دەستی داعش، خۆشترین ڕۆژ بوو لە ژیانم”، دەشڵێت: “من ئێستا لەگەڵ خوشکێکم لە کەمپی (بێرسڤێ) دەژین، داوا لە ھەموو جیھانیش دەکەین، کە کار بکەن بۆ ڕزگارکردنی ئەو کوردە ئێزدییانەی کەوتوونەتە دەستی داعش، چونکە ژیانییان لەنێو تیرۆرستانی داعش، زۆر سەخت و دژوارە”.

ئەو کچە باسی لەوەش کرد: “ساڵێک پێش ئێستا، لە دەستی تیرۆرستانی داعش ڕزگار کرام، من سێ ساڵ لەنێو دەستی چەکدارانی داعش ماومەتەوە، ژیانێکی پڕ ئێش و ئازارم بەڕێ کردووە، ئێستاش ئاھەنگی تێپەڕبوونی ساڵێکی ڕزگاربوونم دەگێڕم، ھیواداریشم ڕۆژێک دابێت ھەموو ئەو کەسانەی بە دەستی داعش ڕفێندراون، ڕزگار بکرێن و بەیەکەوە ئاھەنگ ساز بکەین”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رزگاربوویەكا ئێزدی:هەفت جاران هاتینە كرین و فرۆتن

Lalish Duhok

790 كچێن رزگاربوويى ژ ده‌ستێ داعش چاره‌سه‌ریا جه‌سته‌یى وه‌ردگرن

Lalish Duhok

چيان مه‌هدى:ژنا پێشمه‌رگه‌

Lalish Duhok