ل شنگال كۆمبوونه‌ك ده‌رباره‌ی ره‌وشا هه‌رێما كوردستانێ و ناڤچه‌يێ هاته سازكرن
كوردستان تيڤى
له رۆژى دووشه‌ممه وه‌حید باكوزی به‌رپرسی لقی حه‌ڤده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌ئاماده‌بوونی جێگری جێگری یه‌كه‌می پارێزگاری موسڵ و قایمقامی قه‌زای شنگال و سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان و به‌ڕێوه‌به‌رانی حكومی قه‌زای شنگال كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا ، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی و ناوچه‌كه كرا .
هاوكات باسیش له ڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه له ئازادكردنی ده‌ڤه‌ری شنگال و پشتیوانی راسته‌وخۆی سه‌رۆك بارزانی له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی شنگال و پارێزگاری كردن له پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تی بۆ برایه‌نی ئێزیدی كرا .
هه‌روه‌ها له كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ یه‌كه ئیداریه‌كانی كرا و ته‌ئكید له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌موو به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان ده‌ڤه‌ری شنگال له پێناو خزمه‌تكرنی دانیشتوانی ده‌ڤه‌ره‌كه كرایه‌وه .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
