شبكة لالش الاعلامية

ئەنجوومەنێ رۆحانیێ ئێزدیان:پەکەکێ زیانێن زۆر ل ئێزدیان داينه‌

ئەنجوومەنێ رۆحانیێ ئێزدیان: پەکەکێ زیانێن زۆر ل ئێزدیان داينه‌

شنگال -KDP.info-

ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئێزدییان دەڵێ، تا ڕەوشەكە ئاوا بێت و (پەكەكە) وا ڕەفتار بكات، شنگال ئاوەدان نابێتەوە و ئەو سیاسەتەی (پەكەكە) لە شنگال پێڕەوی دەكات، زۆر هەڵەیە و خزمەت بە دۆزی گەلی كورد ناكات و زیانێكی زۆریشی بە بەرژەوەندییەكانی ئێزدییان گەیاندووە.

(كەریم سلێمان)، ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئێزدییان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ”ئێمە، وەكو ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئێزدییان و كەسایەتییەكانی ئێزدییان، دەربارەی پرسی ئەو گرژیانەی  (پەكەكە) دروستی کردووە، ئێمە نە لەگەڵ شەڕین و نە لەگەڵ براكوژین، جا چ لە شنگال بێت، یا هەرشوێنێكی تر. چونكە برینی ئێزدییان هێشتا هەر تەڕە و فەرمانی زۆر گەورەیان بەسەردا كراوە و ئێزدییان نابێ ڕووبەڕووی ژان و فەرمان و برینی تر بكرێنەوە. جەخت لەوە دەكەینەوە، شنگال پارچەیەكی دانەبڕاوە لە خاكی هەرێمی كوردستان و بە هیچ شێوەیەك قبوڵمان نییە، جگە لە حكوومەتی هەرێم، كەسی تر لەم ناوچەیەدا دەسەڵاتی هەبێت.”

ئەو ڕاوێژكارەی ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئێزدییان ڕوونی كردەوە: ”دوو ساڵ لەمەوبەر هێزی پێشمەرگە چوونە كۆبانی و نەیانهێشت كۆبانێ بكەوێت و یارمەتیی براكوردەكانیان دا، دوای تەواوبوونی ئەركەكەشیان بەبێ كێشە گەڕانەوە بۆ هەرێمی كوردستان. پێویستە (پەكەكە)ش هەمان هەنگاو بنێت و سوپاسیان دەكەین، كە یارمەتییان داوین، بەڵام ئێستا ئەركی ئەوان كۆتایی هاتووە و پێویستە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەی خۆیان و جێی خەباتی خۆیان، كە كوردستانی باكوورە.”

(كەریم سلێمان) ئاماژەیشی دا: ”نابی ئێزدییان ببنە ئامرازێك بۆ ئەوەی لەلایەن هیچ هێزێكەوە بەكار بهێندرێن و ببنە هۆكاری شەڕی براكوژی و تێكدانی ڕەوشی شنگال، چونكە تا ڕەوشەكە ئاوابێت و (پەكەكە) وا ڕەفتار بكات، شنگال ئاوەدان نابێتەوە.”

راوێژكارەکەی ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئێزدییان گوتیشی: ”ئەو سیاسەتەی (پەكەكە) لە شنگال پێڕەوی دەكات، زۆر هەڵەیە و خزمەت بە دۆزی گەلی كورد ناكات و زیانێكی زۆریشی بە بەرژەوەندییەكانی ئێزدییان گەیاندووە. بۆ نموونە، چەندین وڵاتی ئەورووپایی و ڕێكخراوی جیهانی ئامادەبوونە بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال هاوكاری پێشكەش بە شارەکە بكەن، بەڵام بەهۆی سیاسەتەكەی (پەكەكە)وە ئەم دەرفەتانە لەكیس چوون.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نڤيسينگه‌ها لالش دێره‌بوونێ پێتڤيێن جه‌ژنێ لسه‌ر خێزانێن كێم ده‌رامه‌ت به‌لاڤ دكت

Lalish Duhok

پرۆژێ كارەبا شنگالێ دچار هه‌يڤان دا دێ ته‌مام بت

Lalish Duhok

نڤیسەرەكا ئەمریكی:دڤیا كۆمەلگەها نێڤ دەولەتی دراڤ دابا بۆ رزگاركرنا كچێن ئێزدی

Lalish Duhok