شبكة لالش الاعلامية

زارۆكه‌كا كوردا ئێزدى ژ دەست داعشێ هاته‌ ئازادكرن

زارۆكه‌كا كوردا ئێزدى ژ دەست داعشێ هاته‌ ئازادكرن 
باسنيوز:

ئەمڕۆ دووشەممە منداڵێكی كوردی ئێزیدی تەمەن 10 ساڵ لە شاری مووسڵ لە دەست تیرۆریستانی داعش ئازاد كرا.

نووسینگەی ئازادكردنی كوردانی ئێزیدی لە دەست تیرۆریستانی داعش رایگەیاند كە توانیویانە لە شاری مووسڵ كچێكی كوردی ئێزیدی رفێنراو، كە تەمەنی 10 ساڵە، بە زیندوویی لە دەست داعش رزگار بكەن.

حوسێن قائیدی بەرپرسی نووسینگەی ئازادكردنی كوردانی ئێزیدی دووپاتی كردەوە ئێوارەی ئەمڕۆ توانیویانە ئەم منداڵە ئازاد بكەن، كە خەڵكی ناوچەی گرعوزێرە، ماوەی مانگێكیش دەبێ بەدوای ئازادكردنیەوەن.

قائیدی گوتیشی نووسینگەكەیان بەردەوام دەبێ لە هەوڵەكانی بۆ ئازادكردنی سەرجەم رفێنراوانی كوردی ئێزیدی لە دەست تیرۆریستانی داعش. ئەوەشی نەشاردەوە كە لە ماوەكانی داهاتوودا مژدەی گەورەترین دەبێ بۆ كوردانی ئێزیدی و تێكڕای خەڵكی كوردستان.

بەگوێرەی ئامارەكان، تا ئێستە 3 هەزار و 11 كچی كوردی ئێزیدی رفێنراو لە دەست تیرۆریستانی داعش رزگار كراون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

لارا عاسم:دڤێت قوتابیان باوەری بخۆ هەبت و لسەر ئاستەنگ و بێ‌ هیڤیبوونێ‌ زال ببن

Lalish Duhok

جێگرا جڤاتا پارێزگه‌ها دهۆكێ‌:بریارا ناحیه‌ بوونا خانكێ‌ دێ‌ مفایه‌كی مه‌زن گه‌هینیته‌ خه‌لكێ‌ ده‌ڤه‌رێ‌

Lalish Duhok

تازييا میرێ ئێزدیان ل ئەلمانیا و ھەرێمێ دێ ئێته‌ دانان

Lalish Duhok