شبكة لالش الاعلامية

وه‌لاتيێن شەبەک و مەسیحی و ئێزدی:ریفراندۆم دەشتا نەینەوا دێ که‌تە پارێزگه‌هه‌كا ئارام

وه‌لاتيێن شەبەک و مەسیحی و ئێزدی:ریفراندۆم دەشتا نەینەوا  دێ که‌تە پارێزگه‌هه‌كا ئارام

دەشتی نەینەوا-KDP.info-

پێکهاتەکانی دەشتی نەینەوا، کوردانی ئێزدی و شەبەک و، مەسیحی، پاڵپشتی لە ڕیفراندۆم دەکەن و چاوەڕوانی ٢٥ی ئەیلوولی ئەم ساڵن بۆ ئەوەی بە ”بەڵێ” دەنگ بە ڕیفراندۆم بدەن و دەڵێن، ڕیفراندۆم کیشەکانی ئەو دەشتە چارە دەکات.

(یوحەنا ئەلداخ)، هاووڵاتییەکی مەسیحیی ناوچەی باتنایی سەر بە قەزای تلکێفە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: ”هەموومان چاوەڕێی ئەو ڕۆژەین، کە بە ”بەڵێ” دەنگ بدەین بۆ ئەوەی ئارامی بگەڕێتەوە بۆ ناوچە مەسیحینشینەکان، چونکە مەسیحییەکان، کوردستان بە پاراستووترین شوێنی خۆیان دادەنێن و کاتێ ناوچەکانمان داگیر کران، ئەگەر کوردستان نەبوایە، ئەوە کارەساتیکی دیکە بوو، بۆیە هێچ جێیەکمان نییە جگە لە کوردستان.”

(ئیسماعیل میرزا)، هاووڵاتییەکی کوردی ئێزدیی خەلکی گوندی خەتارێیە و بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”ئێزدییان زیاتر لە هەموو پێکهاتە و کەمە نەتەوەییەکان بە گەرمی پێشوازی لە ڕیفراندۆم دەکەن، چونکە ئێزدییان زیاتر لە هەموو پێکهاتەکان و کەمە نەتەوەکان قوربانییان داوە، بۆیە ئێزدییان زۆریش چاوەڕوانن تا بە ”بەڵێ” دەنگ بۆ ڕیفراندۆم بدەن و زۆربەی ناوچە ئێزدییەکان دەکەونە ئەم دەشتەوە.”

سەبارەت بەم پرسە، (عیسا عەلاوی)، هاووڵاتییەکی کوردی شەبەک لە ناوچەی باشیک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگەیاند: ”ئێمە زۆر ئازارمان چێشتووە و ئامادەین بە گیانی خۆمان بە ”بەڵێ” دەنگ بدەین، بۆ ئەوەی جاریکی دیکە ناوچەکانمان ئاوەدان ببنەوە و دەشتی نەینەوا بکرێتە پارێزگایەکی ئارامی سەر بە هەرێمی کوردستان، پێشمەرگە گیانمان دەپارێزیت و تا ئێستاش هیچ جارێک حکوومەتی عێراق هاوکاریی نەکردووین.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شیرەتكارێ‌ سەرۆكێ‌ هەرێما كوردستانێ‌:بنگەهێ‌ لالش دەزگەهەكێ‌ مەزنە و مالا رەوشەنبیری یا حەموو كوردایە

Lalish Duhok

بەلاڤكرنا چانتێن قوتابخانێ‌ ل سه‌ر 300قوتابیان ل شنگالێ‌

Lalish Duhok

شه‌ریف سلێمان : نه‌بجهئینانا رێككه‌ڤتنا شنگالێ ئه‌گه‌رێ سه‌ره‌كییێ نه‌ڤه‌گه‌ریانا ئاوارایه‌

Lalish Duhok