شبكة لالش الاعلامية

بنگەهێ لالش.. چەکدارێن توندره‌وێن سووریا ھێرش کرينه‌ سەر چەند گوندێن کوردێن ئێزدی

بنگەهێ لالش.. چەکدارێن توندره‌وێن سووریا ھێرش کرينه‌ سەر چەند گوندێن کوردێن ئێزدی
باسنيوز:
بەرپرسی بەشی رۆشنبیری دەستەی باڵای بنکەی لالشی رۆشنبیری و کەڵایەتی، ئاماژە بەوە دەدات کە چەکدارەکانی بەری شام، لە وڵاتی سووریا، لەناوچەی عەفرینی، چەند گوندێکی کوردانی ئێزدییان گەمارۆداوە و مەترسی کارەساتێکی گەورە لەسەر کوردانی ئێزدی لە سووریا ھەیە.

شەمۆ قاسم، بەرپرسی بەشی رۆشنبیری دەستەی باڵای بنکەی لالشی رۆشنبیری و کەڵایەتی، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “لە رۆژئاوای کوردستان، چەکدارانی گرووپە توندڕەوەکان ھێرشیان کردوەتە سەر گوندەکانی کوردانی ئێزدی، بە تایبەتی گوندی قەستەل جندۆ، باڤلون و عەلی قینۆ، خەڵکی گوندەکانیان دەرکردوونە، خەڵکی ھەرسێ گوند بەرەو ناوچەی عەزازی رۆیشتوونە و ھەندێکیان چادریان ھەڵداوە، ھەندێکێشیان ھیچیان نییە و رەوشەکەیان زۆر خراپە”.

بەرپرسی بەشی رۆشنبیری دەستەی باڵای بنکەی لالشی رۆشنبیری و کەڵایەتی، ئەوەشی خستەڕوو: “لەلایەن گرووپە توندڕەوەکانەوە، مەترسییەکی گەورە لەسەر ژیانی کوردانی ئێزدی لە سووریا دروست بووە، بۆیە داواکارین نەتەوە یەکگرتووەکان ھاوکاری کوردانی ئێزدی لە سووریا بکات، تاکو کارەساتێکی گەورە رووی نەداوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگەهێ‌ لالش پشكدارێن بەرنامێ‌ شەیدا خەلاتكرن

Lalish Duhok

په‌رتۆكا(جوهرة الوجود)هاته‌ شلۆڤه‌كرن

Lalish Duhok

رێز ل ژماره‌كا مامۆستايان هات گرتن

Lalish Duhok