شبكة لالش الاعلامية

خاتێ شنگالی: دوو هەزار کچێن ئێزدی دڤێت ببنە پێشمەرگە

خاتێ شنگالی: دوو هەزار کچێن ئێزدی دڤێت ببنە پێشمەرگە

شنگال-KDP.info-

بەرپرسی هێزی کچانی ئێزدی لە فەرماندەیی پێشمەرگەی شنگال دەڵێت، ٢ هەزار کچی ئێزدی لە سنووری قەزای شنگال ئامادەن ببن بە پیشمەرگە و بەرگری لە خاکی خۆیان بکەن.

لە (٣ی ئابی ٢٠١٤)ـەرە داعش دەستی بەسەر شنگالدا گرت و پاشان لە دوو قۆناغدا ڕزگار کرا، قۆناغی یەکەم ڕگارکردنی باکووری شنگال بوو، قۆناغی دووەمیش بە سەرپەرشتیی (سەرۆک بارزانی) قەزای شنگال ڕزگار کرا و توانرا لە چەکدارانی داعش پاک بکرێتەوە. .

بەرپرسی هێزی کچانی ئێزدی لە فەرماندەییی پێشمەرگەی شنگال، (خاتێ شنگالی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”ڕۆژانە کچانی ئێزدی پەیوەندی بە فەرماندەکەمانەوە دەکەن، بۆ ئەوەی ببن بە پیشمەرگە و، هەر جێیەکی هەبێت، کە بە ئێمەی ڕاسپێرێن بۆ بەرگریکردن و پاکردنەوە، هەر لە شنگالەوە تا خانەقین، ئێمە ئامادەین بەرگریی لێ بکەین و ئێستاش ٢ هەزار کچی ئێزدی دەیانەوێت ببن بە پێشمەرگە.”

پێشتریش (سەرۆک بارزانی) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ”پێویستە هەموو تاکی ئێزدی سەربڵند بێت و سەرفەراز بێت، کوردانی ڕەسەنن، پێوستە هەموو کچێکی ئێزدی بە دەنگێکی بەرزەوە بڵێت، من کچم، کچی کوردانم.”

هەر لەو بارەیشەوە (خاتێ) دەڵێ: ”هەموو کچانی ئێزدی خۆیان سەربڵند دەبینن و ئێمەش ناوەکانمان ڕەوانەی جێگای پەیوەندیدار کردوون و چاوەڕوانی ڕەزامەندیین بۆ ئەوەی ئەوانیش شانبەشانی پیشمەرگەکانی دیکە پارێزگاری لە ناوچەکانیان بکەن.”

کاتێک داعش دەستی بەسەر شنگالدا گرت، ژمارەیەکی زۆری ئێزدییان ڕفێنران و گواسترانەوە بۆ جێگای ژێر دەسەڵاتی داعش، بەڵام کچ و کوڕانی ئێزدی شانبەشانی پێشمەرگە بەرگرییان لە چیای شنگال و مەزارگەکانیان کرد و نەیانهێشت جێگاکانیان بکەوەنە دەستی داعش.

بەرپرسی هێزی کچانی ئێزدی لە فەرماندەیی پێشمەرگەی شنگال ئاماژەیشی دا: ”سەرباری هەموو ئەم ناخۆشییەی کە بەسەر کچانی ئێزدیدا هاتووە، کچانی ئێزدی تا ئێستا لە بەرگریدان و ئێستا بەشیک لە کچە پێشمەرگەکان ناوچەی سنوونێ دەپارێزن.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شانده‌كی یۆنانی سه‌ره‌دانا په‌رستگه‌ها لالش كرن

karwanhaji

350 گرتيێن ئێزدی ل تەله‌عفەر هەنە

Lalish Duhok

سالناما لالش بۆ سالا 2019ده‌ركه‌فت

Lalish Duhok