شبكة لالش الاعلامية

“زارۆكێن گرتيێن کوردێن ئێزدی زمانێ ده‌يكێ ژ بيركرينه‌”

“زارۆكێن گرتيێن کوردێن ئێزدی زمانێ ده‌يكێ ژ بيركرينه‌”
باسنيوز:

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ، ئاماژە بەوە دەدات کە بەشێک زۆر لە منداڵە کوردە ئێزدییە رفێندراوەکان، زمانی دایکیان برچووە، زۆرجاران لەکاتی رزگارکردنیان، ناوی خۆیان و باوک و دایکیان لەبیر کردووە و نایزانن.

سەیدۆ چەتۆ، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “ئەوە بۆ سێ ساڵ دەچێت تیرۆریستانی داعش، مێشکی منداڵەکانی ئێمە دەشۆنەوە و فێری کاری توندوتێژی و خراپیان دەکەن، زۆرجاران ئەو منداڵانەی کە رزگار دەکرێن، ناوی خۆیان لەبیر کردووە، کە دوای ئەوەی لە کارەساتی شنگال 3/8/2014 رفێندراون، تەنانەت ناوی دایک و باوکیشیان لەبیر کردووە و نازانن”.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ، ئەوەشی روون کردەوە: “زۆر پێویست و گرنگە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەنتەرێکی تایبەت بۆ پەروەردەکردنی ئەو منداڵە رفێندراوانە بکاتەوە، چونکە دوای رزگارکردنیان کاریگەری تیرۆر و رفاندنیان لەمێشک دەمێنێت، داواکارین گشت رێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان خۆیان لە ئاست ئەو منداڵانە بە خاوەن بزانن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رووفاتێ قوربانييه‌كا ئێزدى هاته‌ ده‌رێخستن

karwanhaji

شاندەکێ ڕاگەهاندنا فەرمییا پارتی سەرەدانا بنگەهێ لالش تایێ باعەدرێ کر

Lalish Duhok

شاندەكێ‌ نڤیسینگەها لالش مەهەتێ‌ سەرەدانا پێشمەرگە شێخ حەسەن شێخ رەشو دكت

Lalish Duhok