شبكة لالش الاعلامية

ل سووریا سێ گرتيێن كوردێن ئێزدی هاتنه‌ رزگاركرن

ل سووریا سێ گرتيێن كوردێن ئێزدی هاتنه‌ رزگاركرن
باسنيوز:
سێ ڕفێنراوی كوردی ئێزدی خەڵكی سنووری شاری شنگال، لە دەستی تیرۆریستانی داعش، لە سووریا ڕزگار كران.

عەبدوڵا شەریم، یەكێكە لەو كەسانەی كە كار بۆ ڕزگاركردنی هاووڵاتییانی ڕفێنراوی ئێزدی دەكات، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “سێ لە ڕفێنراوانی ئێزدی بە ناوەكانی خیتام غانم عەباس، تەمەن 14 ساڵ و دڵشاد فەرمان، تەمەن شەش ساڵ و زینە ئیسماعیل، لە دەستی تیرۆریستانی داعش لە سووریا ڕزگار كران و ئێستا گەیشتوونەتە ناو كەسوكاری خۆیان”.

ئاشكراشی كرد، هەرسێ ڕزگاركراوەكە خەڵكی تەل قەسەب و كوچۆن، بەڵام ئێستا لەگەڵ كەسوكارەكانیان لە كەمپی ئاوارەكانن لە سنووری پارێزگای دهۆك.

گوتیشی: “بە هاوكاری و پشتیوانی نووسینگەی ڕزگاركردنی رفێنراوانی ئێزدی هەوڵەكان بەردەوامە بۆ ڕزگاركردنی هەموو ڕفێنراوانی دیكەی ئێزدی لە هەر شوێنێك بن”.

پێشتر ڤیان دەخیل، پەرلەمانتاری ناسراوی كوردی ئێزدی، لە دیمانەیەكی هەفتەنامەی (باس)دا ڕای گەیاندبوو: “زیاتر لە 3200 كوردی ئێزدی كە پێشتر لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە رفێنرابوون، تاكوو ئێستا چارەنووسیان نادیارە”.

لە ساڵی 2014 تیرۆریستانی داعش شاری شنگالیان داگیر كرد و پاشان بە فەرماندەیی سەرۆك بارزانی، هێزەكانی پێشمەرگە توانیان شنگال لە دەستی تیرۆریستانی داعش رزگار بكاتەوە، بەڵام تیرۆریستانی داعش هەزاران ئێزدییان بەرەو سووریا لەگەڵ خۆیاندا ڕفاند.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پتری 300بێژنێن ئاوارە ل شاریا ژ هاریكارییان بێ‌ بەهرن

Lalish Duhok

هەتا داویا ئیسالە چەندین ڕێكخراو دێ‌ كارێ‌ خۆ ل كەمپان راوەستینن

Lalish Duhok

پەکەکێ ٥٠٠ خێزانێن ڤه‌گه‌ريايى يێن شنگالێ ئاوارەى سەرچیايى کرينه‌،رەوشا وان خراپە

Lalish Duhok