شبكة لالش الاعلامية

دوو گرتيێن کوردێن ئێزدی ژده‌ست داعشێ هاتنه‌ رزگارکرن

دوو گرتيێن کوردێن ئێزدی ژده‌ست داعشێ هاتنه‌ رزگارکرن
دهۆك-KDP.info-

بەرپڕسی نووسینگەی رزگاركردنی ڕفێنڕاوانی كوردانی ئێزدی لە پارێزگای دهۆك ڕایگەیاند، نووسینگەكەیان توانیویەتی دوو کەسی دیكەی كوردی ئێزدی لە چنگ تیرۆریستانی داعش ڕزگار بكەن.

حوسێن قائیدی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، توانیویانە دوو کەسی تری كوردی ئێزدی لە دەست داعش ڕزگار بكەن، كە ماوەی چوار ساڵ بوو لە دەست ئەو ڕێكخڕاوە تیرۆرستییەدا بوون.

قائیدی گوتیشی: “كچەكە كە ناوی نوورایە، خەڵكی گوندی دووگرێی سەر بە شارۆچكەی شنگالە و لە ٣ـی ئابی ٢٠١٤ـدا كاتێك داعش دەستی بەسەر شنگالدا گرت، ڕفێندرابوو و گەنجەکەش ناوی (ئـ، س، م) تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی گوندی کۆچۆیە”.

بە گوتەی ئەو، دوایین ئاماری رزگاركراوەكان لە مانگی ٨ـی ساڵی ٢٠١٤ـوە تا ئێستا، ٣٢٢٢ كەسن لە كۆی ٦٧١٤ كەسی رفێندراو.

دەشڵێت: “لە داهاتوویەكی نزیكدا كەسانی دیكەیش رزگار دەكەین و نووسینگەیشمان لە هەوڵدان بەردەوام دەبێت تا یەك كەس لە دەست داعشدا مابێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگەهێ‌ لالش 25ملیۆن دینار وەك هاریكاری بسەر خێزانێن هەژار دا بەلاڤكرن ب هەلكەفتا رۆژیێن ئێزی

Lalish Duhok

نڤيسينگەھا لالش مەھەتێ ھاريكارى لسەر خێزانێن هه‌ژار به‌لاڤكرن

Lalish Duhok

پێشمەرگە کچه‌كا کوردا ئێزدی رزگار دكت

Lalish Duhok