نێچیرڤان بارزانی: دخوازين رێککەفتنا شنگالێ بێته بجهئينان
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، بە ئەرێنی و گەشبینییەوە لە رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی شنگال دەڕوانن، رێککەوتنەکەش هەنگاوێکی دروستە و لە بەرژەوەندیی تەواوی وڵاتدایە. “داواکارین جێبەجێبکرێت”.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستخۆشی لە تیمی دانوستاندنکاری هەردوولا بۆ سەرخستنی گفتوگۆکان و گەیشتن بەو رێککەوتنە دەکات. دەشڵێت، “ئه‌م كاره ئه‌نجامى هه‌ستكردن به بهپرسياريهتى، پێكهوهيى و كارى هاوبه‌شى لايه‌نه پهيوهندارهكانه”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێ‌زانین و دەستخۆشییەکی “تایبەت” پێشکەش بە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات و رایدەگەیێنێت، “رۆڵێکی دیاری کاریگەر و یارمەتیدەری بینیوە لە سەرخستنی گفتوگۆکان”.
لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای کردووە، پابه‌ندى به جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كه‌وه بكرێت، راشیگەیاندووە، “داوا له هاوبه‌شه نێودهوڵهتييهكانمان ده‌كه‌ين، بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شنگال و ناوچه‌كه و بووژاندنه‌وه‌ى ژێرخانيان هاوكارمان بن كه ده‌بێته مايه‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى و قووڵكردنه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورديى له‌نێوان پێكهاته‌كاندا”.
دەقی پەیامی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
به ئه‌رێنى و گهشبينييهوه له ڕێككه‌وتنى ئه‌مڕۆى نێوان حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال دهڕوانين. ده‌ستخۆشى له تيمى دانوستانكارى هه‌ردوولا بۆ سه‌رخستنى گفتوگۆكان و گه‌يشتن به ڕێككه‌وتن ده‌كه‌ين. ئه‌م كاره ئه‌نجامى هه‌ستكردن به بهپرسياريهتى، پێكهوهيى و كارى هاوبه‌شى لايه‌نه پهيوهندارهكانه.
سوپاس و پێزانين و ده‌ستخۆشييه‌كى تايبه‌ت پێشكه‌ش به به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيران مسته‌فا كازمى ده‌كه‌ين كه ڕۆڵێكى ديارى كاريگه‌ر و يارمه‌تيده‌رى بينى بۆ سه‌رخستنى گفتوگۆكان و گه‌يشتن به‌م ڕێككه‌وتنه، هه‌روه‌ها سوپاسى پشتگيرى و به‌شداريى خاتوو جينين پلاسخارت نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق و ماندووبوونى بۆ گه‌يشتن به ڕێككه‌وتنه‌كه و هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌ين كه يارمه‌تيده‌ر و هاوكار بوون.
ئه‌م ڕێككه‌وتنه هه‌نگاوێكى نيشتمانيانهى دروسته له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى وڵات‌دا و ده‌بێته هۆى بنياتنانه‌وه و پته‌وكردنى متمانه له‌نێوان حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا، هيوادارين هه‌نگاوى ديكه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولاى به‌دوادا بێت و گهڕانهوهيهكى سه‌ربه‌رزانه و ئارام و بێ كێشه بۆ خوشك و برايانى ئێزدى و ته‌واوى خه‌ڵكى شه‌نگال و سه‌قامگيرى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه، دابين بكات.
داواكارين پابه‌ندى به جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه بكرێت، هه‌روه‌ها داوا له هاوبه‌شه نێودهوڵهتييهكانمان ده‌كه‌ين بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شه‌نگال و ناوچه‌كه و بووژاندنه‌وه‌ى ژێرخانيان هاوكارمان بن كه ده‌بێته مايه‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى و قووڵكردنه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورديى له‌نێوان پێكهاته‌كاندا.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
9/10/2020
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی