شبكة لالش الاعلامية

هه‌يڤا داهاتى دەست ب به‌لاڤكرنا گازا سپى دێ ئێته‌ كرن  

هه‌يڤا داهاتى دەست ب به‌لاڤكرنا گازا سپى دێ ئێته‌ كرن  
ھەولێر-KDP.info-

بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر ڕایگەیاند، بڕیارە حکوومەتی عێراق بە دوو قۆناغ بڕێک نەوت بداتە هەرێم، کە لە قۆناغی یەکەمدا ٥٠ملیۆن لیتر نەوت دەدات و ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش ھاتووەتە سەر هێڵ، بۆ ئەوەی ئەو بڕەی دەمێنێت، خۆی دابینی بکات، کە ھەموو ھەرێمی کوردستان پێویستی بە ٢٥٠ملیۆن لیتر نەوت ھەیە و لە مانگی داھاتووشدا دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت.

ئاری کاکە شین، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “حکوومەتی عێراق نووسراوێکی بۆمان ناردووە کە بە دوو قۆناغ بڕێک نەوتمان بۆ دابین دەکات، لە چەند رۆژی داھاتووشدا وەک قۆناغی یەکەم ٥٠ملیۆن لیتر رەوانە دەکرێت و دواتریش قۆناغی دووەم رەوانە دەکرێت؟ ئەنجومەنی وەزیرانیش ھاتووەتە سەر هێڵ و ئەوانیش دەیانەوێت بزانن ئەوەی عێراق چەندە، تا ئەوەی دیکە خۆیان دابینی بکەن، چونکە ئەوانیش دەیانەوێت ئەمساڵ ھەموو خەڵکی کوردستان نەوت وەربگرێت.

بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر گوتیشی: “کە نەوتەکە یەکلا بووەوە، ئەوکات دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی لە ھەموو ھەرێمی کوردستان دەکرێت و سەرەتاش لە ناوچە کوردستانییەکان دابەش دەکرێت”.

دەشڵێ: “نرخەکەی بە ھەمان ئەو نرخە دەبێت، کە حکوومەتی ھەرێم و عێراق دابینی دەکەن و لە مانگی داھاتووشدا دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکەین”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حكومه‌تا هه‌رێمێ دێ بێى به‌رامبه‌ر پشكنین و چاره‌سه‌رییێ بۆ نه‌خۆشێن په‌نجه‌شێرێ كه‌ت

Lalish Duhok

ئەلمانيا پرۆسا دیپۆرتكرنا پەناخوازان له‌زتر دكت

Lalish Duhok

روسیا داخوازێ ژ توركیا دكت كوردا نه‌كه‌ته‌ ئارمانج

Lalish Duhok