شبكة لالش الاعلامية

وه‌زيرێ ناڤخۆ: په‌كه‌كه‌ ناهێلت رێككه‌فتنا شنگالێ بێته‌ بجهئينان

وه‌زيرێ ناڤخۆ: په‌كه‌كه‌ ناهێلت رێككه‌فتنا شنگالێ بێته‌ بجهئينان

باسنيوز:

وەزیرى ناوخۆی هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند کە بوونى چەکدارانى پەکەکە لە ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان بوونى کێشەیە بۆ ئەو ناوچانە و هۆکارى نە گەیاندنى خزمەتگوزاری و دابینکردنى ئاسایش و گەرانەوەى دانیشتوانى ئەو ناوچانەیە.

دواى بەشداریکردنى لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى باڵاى خانمانى کوردستان و ڕێکخراوى نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە بڕیارى ١٣٢٥ى رێکەوتنامەکانى ئافرەتان، ریبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆی هەرێمى کوردستان ئاماژەى بۆ ئەوەکرد کە بوونى پێشێلکارى جۆراوجۆر لە ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم لەلایەن چەکدارانى پەکەکە وەک دیاردەیەکى بەرچاو بوە هۆکارى کێشە بۆ دانیشتوانى ئەو ناوچانە، لەوەش زیاتر هەر بوونى ئەو چەکدارانە هۆکارى پشێوییەکانى ناو کوردستانیشە کە چەند جارێکە وڵاتانى دراوسێ بەوهۆیەوە هەرێمى کوردستان دەکەنە ئامانج.

هەروەها باسی لەوەکرد کە پێویستە حکوومەتى عێراقى ئەو رێککەوتنەى لەبارەى شنگالەوە کردوویەتى تایبەت بە دۆخى شنگاو نەتەوەیەکگرتوەکان تیایدا ئەندامە کارى تێدابکات و بەرپرسیارەتى ئاسایشی خۆی لەو رێککەوتنامەیەدا جێبەجێ بکات تاوەکو کارێکى وەها بکرێت دانیشتوانى شنگال بگەڕێنەوە و پرۆسەى ئاوەدانى و گەشەپێدان لەو ناوچەیە جێبەجێ بکرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شانده‌كێ بنگه‌هێ لالش هايدارى ره‌وشا قوتابيێن كه‌مپا ئێسيا دبت

Lalish Duhok

شەش گرتيێن ئێزدی هاتنه‌ رزگارکرن

Lalish Duhok

دەزگەهێ‌ خێرخوازیێ‌ بارزانی هاریكاری لسەر ئاكنجیێن شنگالێ‌ بەلاڤكرن

Lalish Duhok