ئۆمێد خۆشناو: لژێر راسپارده‌یێن سه‌رۆكێ حكومه‌تێ هه‌ر چى ئاسانكارى هه‌نه بۆ برایێن ئێزدی دێ ئه‌نجام ده‌ین و درێغيێ ناكه‌ین
تۆرا لالش:
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 24/8/2022 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر له دیوانی پارێزگا پێشوازی له ( میرحازم میر ته‌حسین) میری ئێزدیان كرد. له دانیشتنێكی دۆستانه‌دا” میرحازم میری ئێزدیان” وێرای خۆشحاڵی ده‌ڕبڕین به پێشوازی گه‌رمی پارێزگار” ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه كه‌وا كه‌س ناتوانێ ئێزدی و ئێزدیایه‌تی له كوردستان جیا بكاته‌وه” چونكه ئێزدییه‌كان وه‌ك جه‌نابی سه‌رۆك هه‌موو جارێك ده‌فه‌رمووێت: خۆیان به كوردی ره‌سه‌ن ده‌زانن.
له‌به‌رامبه‌ردا پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له‌ژێر راسپارده‌یی رێزدار سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌رچی ئاسانكاری هه‌یه بۆ برایانی ئێزدی ئه‌نجامی ده‌ده‌ین و درێغی لێ ناكه‌ین.
له ته‌وه‌رێكی دیكه ( میرحازم میر ته‌حسین) میری ئێزدیان ” رایگه‌یاند: هه‌ندێك گروپی چه‌كدار له ناوچه‌كه بوونه‌ته به‌ڵا و سه‌رهێشه نه‌ك ته‌نها بۆ ئێزدییه‌كان به‌ڵكۆ بۆ هه‌موو پارچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان. له كۆتایی دیداره‌كه‌ش جه‌خت له‌سه‌ر هه‌بوونی شوێنگه‌یه‌ك له سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر بۆ پاراستنی كه‌لتوورو كه‌له‌پووره جیاجیاكانی پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه .

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
