شبكة لالش الاعلامية

بەشێک لە کوردانی ئێزدی منداڵەکانیان دەنێرنە قوتابخانەی کوردی

بەشێک لە کوردانی ئێزدی منداڵەکانیان دەنێرنە قوتابخانەی کوردی

رووداو دیجیتاڵ:
بەشێک لە ئاوارەکانی شنگال لە کەمپەکانی دهۆک نیشتەجێن و منداڵەکانیان دەنێرنە قوتابخانە کوردییەکان. ئەوان دەڵێن، زمانی یەکەمیان کوردییە و دەیانەوێت بیپارێزن، بەڵام بەشێک لە قوتابییەکان حەز دەکەن بە زمانی عەرەبی بخوێنن دەڵێن، کوردی بە زەحمەت فێردەبن.
لە سنووری پارێزگای دهۆک، 21 کەمپ هەن، 16 کەمپیان تایبەتن بە ئاوارە نێوخۆییەکان کە زۆرینەیان ئاوارەی شنگالی تێدا نیشتەجێن، لەناو هەموو کەمپەکاندا قوتابخانەی عەرەبی و کوردی هەیە، 50 هەزار قوتابی بە زمانی عەرەبی دەخوێنن و 30 هەزاریش بە زمانی کوردی، وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەڵێت، ئەمساڵ نزیکەی 1000 قوتابیی نوێ لەناو کەمپەکانی دهۆک وەردەگرین.
نەسیما بەرجەرس، ئاوارەیەکی خەڵکی شنگالە لە کەمپێکی دهۆک دەژی، ئەو سێ منداڵی هەیە کە یەکێکیان ئەمساڵ دەچێتە قوتابخانە. ئەو ئاوارەیە دەڵێت، حەز دەکات منداڵەکانی بە زمانی کوردی بخوێنن، “کوردی زمانی ئێمەیە، زمانێکی شیرینە”.
بەڵام بەشێک لە ئاوارەکانی کەمپەکە بەپێچەوانەوە بیر دەکەنەوە و حەز دەکەن منداڵەکانیان بە زمانی عەرەبی بخوێنێت. سانیا ئیسماعیل، قوتابییە و دەڵێت، شەش خوشکی هەیە و دەچنە قوتابخانەی عەرەبی، چونکە ئاسانتر فێری عەرەبی دەبن.
لە سنووری پەروەردەی قەزای شنگال هەزار و 100 قوتابی ئەمساڵ وەرگیراون، لەو ژمارەیە 750ـیان ئاوارەی شنگالن.
مەیسەر حەجی، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە پەروەردەی شنگال دەڵێت، جێگەی دڵخۆشییە کە بەشێک لە خەڵک بە زمانی کوردی دەخوێنن.
س.س

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كچەكا كورد یا ئێزدی بۆ سەركردایەتیا پارتەكا ئەلمانی هاتە هەلبژارتن

Lalish Duhok

سه‌رۆكێ بنگه‌هێ لالش پێشوازيێ ل ڤه‌كۆله‌ره‌كێ ئه‌لمانى دكه‌ت 

Lalish Duhok

سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی: ب هەمی شیانێن خوە کار دکەین بۆ ئاساییکرنا رەوشا دەڤەرا شنگال

Lalish Duhok