شبكة لالش الاعلامية

بابێ چار زارۆكان ل سەر مۆبايله‌كا 70 هەزاری دئێته‌ كوشتن

بابێ چار زارۆكان ل سەر مۆبايله‌كا 70 هەزاری دئێته‌ كوشتن

رووداو- كۆیە240814Image1

رەوەند گەشتێكی خێزانی دەكات بۆ ناحیەی حاجیاوای سەر بە قەزای رانیە، بەڵام بێ‌ ئاگا بوو لەوەی كە ئەوە دوا گەشتی ژیانی دەبێت. ئەو بووە قوربانی كێشەیەك كە دوور و نزیك پەیوەندی بەوەوە نەبوو. رەوەند لە شەڕی نێوان برازایەكی و كەسێكدا كوژرا.

ئەو رووداوە ئێوارەی رۆژی 14/8/2016 لە سەیرانگەی چنارۆك لە قەزای كۆیە روویدا. بەهۆی شەڕی نێوان دوو كەس، گەنجێكی تەمەن 21 ساڵ بەنێوی رەوەند محەممەد عەبدوڵڵا كە برازای یەكێك لەو دوو كەسە بوو كوژرا، هەروەها مامەكەشی بریندار بوو، بەڵام تۆمەتبارەكە تاوەكو ئێستا دەستگیر نەكراوە.

محەممەد عەبدوڵڵا، باوكی رەوەند بە (رووداو)ی گوت، ئەو كێشەیە لە نێوان برایەكی و ناسیاوێكیان لەسەر كڕینی مۆبایلێك دروست بووە. محەممەد گوتی “رەوەند ماڵی لە قەزای كۆیەیە، ئەو رۆژە بە سەردان هاتبووە ماڵی ئێمە لە حاجیاوا، ئەو ئێوارەیە (ئەحمەد)ی برام كە تەمەنی 18 ساڵە تەلەفۆن بۆ كوڕێك دەكات لە قەزای كۆیە كە موبایلێكی لێ كڕیبوو، دەڵێت تەلەفۆنەكە باش نییە، یان لێم وەربگرەوە یان بۆم چاك بكە، ئیدی لەوەوە كێشە كەوتە نێوانیان و پێی دەڵێت وەرە با ئەو كێشەیە یەكلایی بكەینەوە”.

بەگوتەی محەممەد، تۆمەتبارەكە (ج.م)، پێشمەرگەیە و دانیشتووی كۆیەیە. لە تەلەفۆنەكەدا بە براكەی گوتووە با لە چنارۆك یەكدی ببینن. محەممەد گوتی “ئەو كەسە بۆسەی بۆ كوڕەكەم و براكەم و دوو لە خزمەكانم دانابووەوە، هەر كە گەیشتبوونە لای ئەو، یەكسەر تەقەی لێكردبوون، براكەم دوو گوللە بەر مل و سینگی كەوتوون و باری تەندروستیی ناجێگیرە، تاوەكو ئێستا 11 بوتڵ خوێنی تێكراوە، رەوەندیش سێ‌ گوللە بەر پشت و ملی كەوتبوون و دەستبەجێ‌ گیانی دەرچووبوو”.

كاتێك (رووداو) سەرقاڵی ئامادەكردنی ئەو راپۆرتە بوو، دوو رۆژ بەسەر رووداوەكەدا تێپەڕیبوو، بەڵام هێشتا پرسە بۆ رەوەند دانەنرابوو. باوكی رەوەند گوتی “وەكو ناڕەزایی دەربڕین پرسەمان بۆ دانەناوە. مۆبایلێك ئەوەندە ناهێنێت تۆ كەسێكی لەسەر بكوژی. جگە لەوەش هەرچەندە لە پۆلیسی كۆیە سكاڵامان تۆمار كردووە، بەڵام ئەو تاوانبارە تاوەكو ئێستا دەستگیر نەكراوە، داواكارین بە زووترین كات دەستگیر بكرێ”. سەبارەت بە سوڵحكردنیش لەگەڵ بنەماڵەی تۆمەتباردا، باوكی رەوەند گوتی “تاوەكو ئێستا قسەمان لێ نەكردووە، دواتر بنەماڵەكەمان كۆدەبێتەوە و بڕیارێكی لێدەدەین”.

عەمید محەممەد سەعید، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای كۆیە بە (رووداو)ی گوت “دوای ئەوەی پۆلیس لە رووداوەكە ئاگاداركرایەوە، چووینە شوێنی رووداوەكە. دەركەوت كێشەكە لە نێوان دوو كەس بووە كە ناسیاوی یەكدین، شەڕ لە نێوانیان دروست بووە، بەو هۆیەوە كەسێك كوژراوە كە باوكی چوار منداڵە. مامێكی كوژراوەكەش بریندار بووە”.

عەمید محەممەد گوتیشی “تەقەكەرەكە سكاڵای لەسەر تۆماركراوە، بەڵام تاوەكو ئێستا دەستگیرنەكراوە و لە هەوڵداین دەستگیری بكەین”. ئەو بەرپرسەی پۆلیس پشتڕاستی كردەوە كە كێشەی ئەو دوو كەسە تەنیا لەسەر مۆبایلێك بووە.

سەرچاوەیەكی ئاگاداریش بە (رووداو)ی راگەیاند، وەكو باس دەكرێت پێش رووداوی تەقەكردنەكە دەمەقاڵێیەك لەنێوانیاندا دروست بووە، ئەو مۆبایلەشی كێشەكەی لەسەر دروستبووە بایی تەنیا 70 هەزار دینار بووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سالح موسلم: بۆ شه‌رێ عه‌فرینێ رێككه‌فتن دناڤبه‌را توركیا و رووسیا دا هه‌بوو

Lalish Duhok

جڤاتا وه‌زیران دێ ل دۆر درێژكرنا ماوێ داشكاندنا 15% یا پێشینه‌یێن حكومه‌تێ ل ده‌ف وه‌لاتییان كۆم بیت

Lalish Duhok

د شه‌ش هه‌یڤان دا ڤێ ژمارا زه‌لامان خوه‌ كوشتیه‌

Lalish Duhok