شبكة لالش الاعلامية

توێژەره‌كێ سیاسی: هەموو سەره‌دانه‌كا بارزانی وەکوو سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ بۆ کوردان سەرکەفتنە

توێژەره‌كێ سیاسی: هەموو سەره‌دانه‌كا بارزانی وەکوو سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ بۆ کوردان سەرکەفتنە

باسنيۆز:137ef9802c9bda8cf756adc5ea5c2b12_L

توێژەرێکی سیاسی ڕای گەیاند، هه‌موو سەردانێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوەی وڵات، بۆ گەلی کورد سەرکەوتنە و بە سەردانەکانی ”مالیکی و ئەوانی دیکە“ بەراورد ناکرێت.

سۆران سێوکانی، توێژەری سیاسی و لێکۆڵەر لە بواری ئیسلامی سیاسی، لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە:“سەردانەکەی بارزانی لای هەندێک کەس سەرکەوتنی مەزنە، بەڵام هەندێکی دیکە بۆڵەیان دێت و لە بنەوە نازانن چی بڵێن، ئەوانیتریش لە ترسی تاوانبارکردن بێدەنگن“.

سێوکانی سەبارەت بە گرنگیی سەردانەکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا دەڵێت: ”لە ڕاستیدا ئەگەر سیاسەتمەدارانی کورد ئاقڵ بن، هەموو سەردانێکی بارزانی وەکوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا، مانای سەرکەوتنە بۆ گەلی کورد، جا لە ناوخۆ چەند ناکۆک بین؟ ئەگەر بارزانی وەکوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئێرانیشی کرد، ئینجا دەشێ بڵێین گەلی کورد بە گشتی گرەوێکی بردووەتەوە“.

هاوکات نووسیویەتی: ”ئاخر سەردانی مالیکی و ئەوانیتر، تەنیا وەک گەمەیەکی منداڵان وایە بۆ ئێمە، مەڵێن ئێمە سەر بە عێراقین، ئاخر شتێک نەماوە بە ناوی عێراقەوە، ئەوە ئێرانە لە عێراقدا گەمە دەکات“.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پشكا هه‌رێمێ د بۆدجا 2017ێ یا عیراقێ دا بنه‌جهبوو

Lalish Duhok

وەزارەتا پێشمەرگەى داخوازا 17٪ يا بودجا وەزارەتا بەرگريا عێراقێ دكت

Lalish Duhok

ژبه‌ر بوردوۆمانا فرۆکين شه‌ريێن توركیا سێ برايان ل شێلادزێ گیانێ خۆ ژ دەست دا

Lalish Duhok