بەشهك ژ پەرلەمانتارێن شیعەيان دژایەتیيا ڕێککەفتنا هەولێر و بەغدا دکن
باسنيۆز:
بە بیانووی زیانگەیاندن بە پارێزگاکانی دیکەی عێراق، بەشێک لە پەرلەمانتارە شیعەکان، دژایەتیی خۆیان بۆ ڕێککەوتنە نەوتییەکەی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق دەردەبڕن.
زاهیر عهبادی، پەرلەمانتاری عێراق لە هاوپەیمانیی نیشتمانیی شیعەکان، بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندووە: “ڕێککەوتنەکە هەنگاوێکی زاڵمانەیە لە دژی پارێزگاکانی دیکەی عێراق و جۆرێک لە هەڵخەڵەتاندنی بەغدای تێدایە”.
بە گوتەی ئەو، پارێزگاکانی دیکەی عێراق، ڕۆژانه نزیکەی 3 ملیۆن بهرمیل نهوت ههنارده دهکهن و پشکی بودجهی ئهوان لە %50یە، کهچی تەنیا %5ی پشکی پارێزگای کەرکووکە که 150 ههزار بهرمیل نهوتە له ڕۆژێکدا. دەشڵێت: “ئەمە سیاسەتی وەرگرتنی دەستی پەچە و بەخشینیەتی بە دەستی ڕاست”، بۆیە ئەوان دژایەتیی ڕێککەوتنی نەوتیی کەرکووک دەکەن.
پێشتر (باسنیوز) ئەوەی ئاشکرا کرد کە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشنیازی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی کەرکووکی بۆ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە و دواتریش ناوەندی بڕیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، باڵی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدی بەوە تۆمەتبار کرد کە “خەریکی سەفەقاتی ژێر بە ژێری نەوتن”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
