هه‌ولێر.. فه‌رمانبه‌ره‌ك مووچێ هه‌يڤه‌كێ يێ فه‌رمانگه‌ها خۆ دابین دكت
باسنيۆز:
به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌وه و هاتنی جه‌ژنی قوربان و خراپی گوزه‌رانی فه‌رمانبه‌ران، ئه‌ندازیارێك له شاری هه‌ولێر، بڕیار ده‌دات مووچه‌ی مانگی تەمووزی گشت فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كه‌ی بدات.
كامه‌ران حه‌مید، ته‌مه‌ن 54 ساڵ، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پڕۆژه‌ی دارستانی ڕیگه‌ی كه‌ركووك له هه‌ولێر، ئه‌ندازیاره، ئه‌مڕۆ 7/9/2016 دوای بێ ئومێدبوونی فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كه‌ی له وه‌رگرتنی مووچه به‌ر له جه‌ژن، بڕیار ده‌دات مووچه‌ی مانگێکی گشت فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كه‌ی دابین بكات، له‌وباره‌یه‌وه بۆ (باس‌نیوز) ڕایگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ كه له فه‌رمانگه‌كه‌م دانیشتبووین، به‌ر له جه‌ژنه و هه‌ركه‌سه باسی باروگوزه‌رانی خۆی له نه‌بوونی و قورسی ژیان، پێداویستی جه‌ژن و نه‌بوونی مووچه ده‌كرد، به‌گشتی هه‌موویان خه‌مباری و نه‌بوونیان پێوه دیار بوو، هه‌بوو گریانیشی پێوه‌دیار بوو پیاو نه‌ك ئافره‌ت، بۆیه منیش بیرم كرده‌وه كه خوای گه‌وره ئاوڕی لێمداوه‌ته‌وه‌و ئه‌وانه‌ش خوشك و برای منن، دۆستی منن، وه‌ك هه‌ڵوێستیش كه پاره‌م له‌ناو قاسه كلیل داوه چی لێده‌كه‌م؟ دوای كفنیش به‌ركی نییه و كه‌س پاره ناباته قه‌بره‌وه”.
ئه‌و خێرخوازه، ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه: “بۆیه یه‌كسه‌ر له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ر قسه‌م كرد، گوتم ئێوه ڕازین من مووچه‌ی فه‌رمانگه‌م ده‌ده‌م تا حكوومه‌ت ده‌یدا، پێیان سه‌یر بوو، گوتم من ده‌توانم، هه‌ربۆیه داوام كرد پرسه‌ك به سه‌رووی خۆیان بكه‌ن و ڕای ئه‌وانیش وه‌ربگرن، له‌سه‌ره‌وه‌ش ده‌ستخۆشیان كردوو گوتیان بریا له فه‌رمانگه‌كه‌ی ئێمه‌ش یه‌كێك هه‌بووایه ئه‌و كاره‌ی بكردایه، گوتم هه‌ر ئه‌وه‌م پێده‌كری، بۆیه ڕێككه‌وتین، به‌یانی پێنج شه‌ممه 8/9/2016 سه‌عات 8:30 پاره‌كه حازر ده‌كه‌م و دابه‌شی ده‌كه‌م، پێشیانم گوتووه، هیچ منه‌تی تێدا نییه و كه‌س به منه‌تی نه‌زانێ، من برا بچووكی ئێوه‌م”. له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه چه‌ندین ده‌وڵه‌مه‌ندی دیكه‌ش هه‌ن، بیر له‌وه بكه‌نه‌وه و وه‌ك ئه‌و بتوانن، كارێكی له‌و شێوه‌یه بكه‌ن گوتیشی: “چۆن ده‌ڵێ غیره‌تێكی ده‌وێ پیاو بتوانێ ده‌ستی له‌پاره ببته‌وه، منه‌ت نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه من ئه‌وڕۆ ده‌توانم هاوكارییه‌كی بچووكیان بكه‌م، به ئه‌ركیشی ده‌زانم، كه‌س پاره له‌گه‌ڵ خۆی نابات بۆ قه‌بر”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
