شبكة لالش الاعلامية

فەرماندەیێ پۆلیسێن نەینەوا کوشتنا نێزیکی 100 چەکدارێن داعشێ راگەهاند

فەرماندەیێ پۆلیسێن نەینەوا کوشتنا نێزیکی 100 چەکدارێن داعشێ راگەهاند

رووداو- هەولێر 245678image1

فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا، تێکشاندنی “قورسترین” هێرشی چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش و کوژرانی نزیکەی 100 چەکداری ئەو رێکخراوەی راگەیاند.

لە راگەیێندراوێکدا، فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا بڵاویکردەوە، چەکدارانی داعش رۆژی دووشەممە 12-9-2016 ، “قورسترین” هێرشی لە کەرتی فەوجی هەشتی پۆلیسی نەینەوا لە نزیک ناوچەی ئەلبراری، لەسەر رێگەی نێوان بەغداو موسڵ لە باشووری پارێزگای نەینەوا ئەنجامداوە.

وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، “هێزەکانی سوپا و پۆلیس بەرپەرچی هێرشەکەیان داوەتەوە، نزیکەی 100 چەکداری داعشیان کووشتووەو دەیانی دیکەشیان بریندارکردووە”. هاوکات ئاماژە بەوەش دەکەن، “لە دوای پرۆسەی کۆنترۆڵکردنەوەی گەیارە، ئەمە قورسترین هێرشی داعش بووە بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان”.

فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا باسی زیانەکانی کردووە و رایدەگەیێنێت: “لەو شەڕەدا 5 ئۆتۆمبێڵی بۆمبڕێژکراو تەقێندرانەوە، هیچ زیانێکی ماددیش لە ریزەکانی هێزە ئەمنییەکان نەکەوتووەتەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وارسێن شه‌هیدێن شەرێ داعش دێ ل سنورێ خوه‌ پارچێن ئه‌ردی و خانیان وه‌رگرن

Lalish Duhok

ل دهۆكێ 69 گوله‌ تۆپێن نه‌په‌قى هاتنه‌ دیتن

Lalish Duhok

ئاريشا كارەبێ ل سەرانسه‌رى هەرێما كوردستانێ هاته‌ چارەسەركرن

Lalish Duhok