شبكة لالش الاعلامية

“کریستییان ل بجێهێلانا عێراقێ بەردەوامن”

“کریستییان ل بجێهێلانا عێراقێ بەردەوامن”
هەولێر-KDP.info-

نوێنەرێکی کریستیانەکان ئاشکرای کرد، بە ھۆی ھێرشی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دووبارە کریستیانەکان ئاوارە بوونەتەوە و بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری کریستیانەکانیش لە وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، دەیان ھەزار کریستیان لە دوای ٢٠٠٣ عێراقیان بەجێ ھێشتووە.

(وەحیدە یاقوو)، نوێنەری کریستیانەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “بە ھۆی ھاتنی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بۆ سنووری دەشتی نەینەوا دووبارە گەلی کرستیان تووشی نەھامەتی و کارەساتی دیکە بووە، بە شێوەیەک دوای داعش حەشدی شەعبی درێژەپێدەری ئەو ستەمەیە، کە کریستیانەکانی دەشتی نەینەوای گرتووتەوە، بەداخەوە بە ھۆی سەپاندنی دەسەڵاتی سەربازیی خۆیان بەسەر ناوچەکەدا، ھاووڵاتییانی ئێمە کەوتوونەتە ژێر ئەو شەپۆلی بە شیعەکردنەی سنووری مووسڵ و کەرکووکی گرتووەتەوە، بێگومان لە دەشتی نەینەوا چەندین پێشێلکاری بەرامبەر بە کریستیانەکان کراون و بەردەوامیشن.”

(خالید ئەلبێرت)، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری کریستیانەکان لە وەزارەتی ئەوقافی ھەرێمی کوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “لە دوای پڕۆسەی ئازادیی عێراق و سەرھەڵدانی شەڕی مەزھەبی و تیرۆر کۆچی کریستیانەکان بۆ دەرەوەی عێراق دەستی پێ کردووە و لە سەرجەمی یەک ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار ھاووڵاتیی کریستیان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، ئێستا تەنیا ٤٠٠ ھەزار لە ھەرێمی کوردستان و سەد ھەزار لە ھەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق ماون، لەگەڵ ئەوەشدا ھێشتا کۆچی کریستیانەکان بەردەوامە و بڕیارە سبەی چەند کەسێکی دیکە بەرەو دەرەوە کۆچ بکەن.”

پێشتر نوێنەرانی کریستیانەکان و خەڵکی ئاوارە داوایان لە (حەیدەر عەبادی) کردبوو کۆتاییی بەو داگیرکارییەی دەشتی نەینەوا بێنن و ھێزە عێراقییەکان بکشێنەوە لە سنووری کریستیانەکان، نوێنەرەکەی کریستیانەکان گوتی: “ئێمە چەندین جار داوامان لە ئەمریکا و ئەڵمانیا و ھاوپەیمانان کردووە، ھێزێکی نێودەوڵەتی بچێتە دەشتی نەینەوا بۆ پاراستنی پێکھاتەکانی ناوچەکە و کریستیانەکان، چونکە ئاشکرایە دوای داعش مەترسیی حەشدی شەعبی ھاتووەتە سەر کریستیانەکان و ئەو مەترسییەش لە مەترسیی داعش خراپترە.”

بە ھۆی شەڕی مەزھەبی و چەوساندنەوەی پێکھاتەکانەوە خەریکە عێراق چۆڵ دەکرێت لە کەمە نەتەوە و ئایینەکان و تا ئێستا ھەزاران کریستیان و ئێزدی و کاکەیی عێراقیان بەرەو ئەوروپا بەجێ ھێشتووە.

بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری کریستیانەکان دەڵێت: “ھیچ ئامارێکی دروستی کریستیانەکان لەبەردەست نییە، بەڵام بە ھۆی ھێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر مووسڵ ١٣٠ ھەزار کریستیان ئاوارەی ھەرێمی کوردستان بوونە و بەشێکیان چوونەتە دەرەوەی وڵات، بۆ نموونە، سەد ھەزار کریستیان گەیشتوونەتە وڵاتانی تورکیا و ئوردن و لوبنان.”

(وەحیدە یاقوو) ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: “ژمارەیەک ئاوارەی کریستیان گەڕابوونەوە سەر شوێنی خۆیان، ئەوانەی بە ھۆی ھێرشی داعش ئاوارەی ھەرێمی کوردستان بوون، بەڵام لەگەڵ ھێرشی حەشد دووبارە ئاوارە بوونەتەوە و بەشێکیان لە شارەدێی تلسقۆف نیشتەجێ بوونە و ژمارەیەک خێزانی دیکەش ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان، پێم وایە تا حەشدیش لەو سنوورە بێت، ئاوارە کریستیانەکان ناگەڕێنەوە شوێنی خۆیان”.

ھەر پەیوەست بە پێشێلکارییکانی حەشدی شەعبی بەرامبەر بە کریستیانەکان (خالید ئەلبێرت) ڕوونی کردەوە: “دوای ئازادکردنی دەشتی نەینەوا ژمارەیەکی بەرچاوی ئاوارە کریستیانەکان گەڕاونەتەوە ھەردوو بەری دەشتی نەینەوا، لەوانەش ٤٧٠٠ خێزان گەڕاونەتەوە بۆ قەزای قەرەقۆش و بەرتلە، ھەروەھا ھەزار خێزان گەڕاونەتەوە ناوچەی تلسقۆف و باتما، بەداخەوە دوای ھێرشی حەشدی شەعبی ٨٥٠٠ لەو خێزانانەی کریستیان دووبارە ئاوارەی ھەرێمی کوردستان بوونەتەوە، چونکە حەشدی شەعبی مەترسییە بۆ سەر کریستیانەکان.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئۆپه‌راسیۆنا رزگاركرنا تله‌عفه‌رێ ده‌ست پێ كر

Lalish Duhok

ده‌مێ راگرتنا هه‌وا بانگه‌شه‌يا ريفراندۆمێ هاته‌ راگه‌هاندن

Lalish Duhok

ئه‌و زه‌لامێ ل چەمچەماڵ دوو كچێن خۆ كوشتين خۆ رادەستكر

Lalish Duhok